بلومبێرگ: ئاساییبوونەوەی ژیان حەوت ساڵی دەوێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ڕۆژنامەی بلومبێرگی ئەمریکی دەڵی، بۆئەوەی ژیان بگەڕێتەوە بۆ باری پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، پێویستمان بە حەوت ساڵ هەیە.

ڕۆژنامەی بلومبێرگی ئەمریکی دەڵی، بۆئەوەی ژیان بگەڕێتەوە بۆ باری پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، پێویستمان بە حەوت ساڵ هەیە.

بۆ گەیشتن بەم بەرەنجامە، بلومبێرگ پشتی بەستووە بە داتابەیسی ڤاکسینە جۆراوجۆرەکانی کۆرۆنا و پێشبینیەکانی زانایانی بواری نەخۆشییە گوازراوەکان و بە تایبەت بۆچوونی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە درمی و گواستراوەکان لە ئەمریکا، ئەنتۆنی فاوچی.

فاوچی دەڵیت بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی، دەبێت ٧٠-٨٥٪ی خەڵکی پێکوتەی دژە کۆرۆنا وەربگرن.

ئیسرائیل به‌ دوو مانگ 
ئه‌مریكا به‌ دوو ساڵ ده‌توانن هاووڵاتیانیان بكوتن

ئیسرائیل لەماوەی دوو مانگدا دەتوانێت ٧٥٪ی دانیشتوانی بکوتێت، کەچی ئەمریکا ساڵی ٢٠٢٢ بەم ئامانجە دەگات، یەکێتیی ئەوررپاش تاوەکو ئیستا ڕێژەی کوتانی دانیشتووانی بە یەکەم ژەمی ڤاکسینەکە تەنیا ٢.٥٪ی تێنەپەڕاندووە و وڵاتانی هەژار زۆر دوورن لە ئاستی وەرگرتنی بڕی پیویستی ڤاکسین، بە گشتی هەموو جیهانی پێویستی بە حەوت ساڵ هەیە تاوەکوو بگەینە ئەو ئاستەی ٧٥٪ی خەڵکی لە دژی کۆرۆنا کوترابن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین