وەزارەتی دارایی مووچەى دوو بەڕێوەبەرایەتیى هەرێمى کوردستان دەدات
نوچەنێت
وەزارەتى دارایى لە روونکردنەوەکەدا ڕاگەیاندووە، بە هۆى نەناردنى مووچەى ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە لەلایەن حکوومەتى عێراقەوە، حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاری داوە هاوشێوەى فەرمانبەرانى کوردستان، مووچەیان بەسەر دابەش بکات. دەشڵێت: "لە كۆی ئەم بڕە پارەیە مانگانە حكومەتی ناوەند نزیكەی ملیارێك و 862 ملیۆن دینارى بۆ (4700) مووچەخۆری رەگەزنامەی هەرێمی ناردووە."
دەقى روونکردنەوەى وەزارەتی دارایی سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە:
1. كۆی گشتی تەمویلی (پارەداركردنی) پێویست بۆ مووچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان نزیكەی شەش ملیار و 250 ملیۆن دینار دەبێت.
2. لە كۆی ئەم بڕە پارەیە مانگانە حكومەتی ناوەند نزیكەی ملیارێك و 862 ملیۆن دینارى بۆ (4700) مووچەخۆری رەگەزنامەی هەرێمی ناردووە.
ئەو پارەیەش نزیكەی 25%ی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات. واتە بە تەمویلی چوار مانگی بەغدا بۆ ئەم مووچەخۆرانە تەنیا دەتوانرێت مووچەی یەك مانگی پێ دابین بكرێت.
4. سەرەڕای ئەمەش هەریەك لە مانگەكانی10- 11-12 ساڵی رابردوو لەگەڵ مانگی یەكی 2021 هیچ بڕە پارەیەك لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و رەگەزنامەی هەرێم دابەش بكرێت.
5. بەدەر لەوانەش مانگی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین، مووچەمان بۆ بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم دابینكردووە.
6. لە ئێستادا بەهۆی نەناردنی مووچەی ئەو بەڕێوبەراتیانە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی دادپەروەری بۆ هەمووان بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، مووچەیان بەسەردا دابەش بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment