لە ناوەڕاستى ئەم مانگە پڕۆژه ‌یاساى بودجەى کوردستان ئامادە دەبێت

نوچه‌نێت

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەڤانییدا، هێڤیدار ئەحمەد جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانى پڕۆژە یاساى بودجەى (2021)ى هەرێمى کوردستان تەواو بووە و لە نزیکترین ماوەدا، ڕەوانەى ئەنجوومەنى وەزیران دەکرێت.

بە وتەى ئەم ئەندام پەرلەمانە، سەرجەم کۆبوونەوەکان تەواوبوونە و تەنیا یەک وەزارەت ماوە، هەروەها وەزیرى دارایى پێڕاگەیاندوون، (15)ى ئەم مانگە بودجەى هەرێمى کوردستان ئامادە دەکرێت و ڕەوانەى ئەنجوومەنى وەزیران دەکرێت، دواى پەسندکردنى، دواتر ڕەوانەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت.

 هێڤیدار ئەحمەد دەشڵێت، "لە بودجەى کوردستان ئەولەویەت دراوە بە مووچەى مووچەخۆران. هەروەها بەوتەى جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى، وەزارەتەکان داواى (30) ملیار دۆلاریان کردووە، بەڵام وەزارەتى دارایى پێڕاگەیاندوون، حکوومەت تواناى ئەو ڕێژەیه‌یان نییە و تەنیا (14) ترلیۆن دیناریان داوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین