تەنێکی ئەلکترۆنی بەرهەمهێنانی ئوتومبێل لە یابان دادەبەزێنێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەپاندنی سزای ئابووری بۆ سەر کاڵای چینی لە لایەن ئەمریکا و زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا، فاکتەری سەرەکین لە کەمی ڕێژەی خستنەرووی تەنە ئەلکترنیەکان کە ماددەی سەرەکین لە پیشەسازی ئوتومبێل، ئەمەیش بۆتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی ئوتومیلی یابانی و گرانبوونی نرخەکانیان

بڵاوبوونەوەی خێرایی پەتای کۆرۆنای جۆری دەلتا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و  کەمبوونەوەی تەنە ئەلکترۆنیەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی یابانیان دابەزاند

لەو بارەیەوە کۆمپانیای تۆیۆتا، پلانی خۆی بۆ دووبارە رێکخستنەوەی  کارگەکانی بەرهەمهێنان خستەڕوو و ڕووبنیکردەوە لە کۆی 28 کارگە بۆ ماوەی 20 تا 25 ڕۆژ، تەنیا 27 کارگە کاری بەرهەمهێنان دەکەن.

هاوکات پێشبینی دەکرێت چەند هێڵێکی تری تایبەت بە بەرهەمهێنانی  ئوتومبێل دابخرێن، ئەگەر ئەو کورتهێنانەی تەنە ئەلکتۆنیەکان بەردەوامبێت.

ئەم بڕیارەی کۆمپانیایە یابانییەکە لە کاتێکدایە، وێڕای کەمبوونەوەی تەنە ئەلکترۆنیەکان، بە پشت بەستن بە بەرهەمی ناوخۆیی، کارگێری تۆیۆتا توانی ئاستی بەرهەمهێنان بە 3.2 ملیۆن بهێلێتەوە تا نیسانی 2022، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی ئوتومبێلی ئەو کۆمپانییە دوای بوژانەوەی بازارەکان بە ڕێژەی ٪20 زیادیکرد، ئمەیش بووە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر ،ماددە و پێکهاتەکانی بەرهەمهێنانی ئوتومبێل، بە تایابەت ستیل.

گرفتی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی پیشەسازی ئوتومبێل تەنیا رووی لە کۆمپانیاییە یابانیەکان نەکردووە، بەڵکو بەشێکی زۆری کۆمپانیایە زەبەلاحەکان تووشی کەمی ریژەی تەنە ئەکترۆنیەکان بوونەتەوە، بەمەیش ئاستی بەرهەمهێنایان کەمکردۆتەوە. هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو تەنانە، زیادبوونی ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا  وداخستنی کارگەکانە، هەروەها سەپاندنی سزا ئابووریەکان بۆ سەر کاڵای چینی لە لایان ئەمریکا و ئەورووپیەکانەوە، فاکتەرێکی تری کەمی خستنەڕوو و بەرزبوونەوەی نرخی تەنە ئەلکترۆنیەکانە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین