کارەبا و کۆرۆنا.... مەترسیەکانی بۆسەر گۆی زەوی شیکاری ئابوری

شیکاری هەواڵەکانی وزە___نوچەنێت

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا گۆڕانکاریەکی تەواوی لە هاوکێشە ئابووریەکان دروستکرد، بەڵام بەکاربردنی بێ شوماری کارەبای جیهانی، دوای بوژانەوەی بازارەکان، بۆتە هۆی دروستبوونی مەترسی زیاتر لە سەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای گۆی زەوی و کاریگەری نەرێنی بۆسەر گۆڕانی کەشوهەوا.

بڵاوبوونەوەی تویژینەوەیەکی جیهانی لەبارەی بەکاربردنی کارەبای جیهانی، پێوەر و مەترسی تازەی بۆ ناوەندە جیهانیەکانی خستەڕوو.

ناوەندی توێژینەوەی Power Global ، توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی “خستەنرووی واقیعی کارەبای جیهانی”، بڵاو کردەوە و رایگەیاند" خواستی جیهان بۆ کارەبا سەرجەم پێوەر وپێشبینیەکانی تێپەڕاندوون". هاوکات ئەنجامی توێژینەوەکە دووپاتیکردۆتەوە، کە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خەڵووز ، بۆتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن،

ئەم توێژینەوەیە کاری لەسەر وزەی کارەبای 63 وڵات کردووە، کە بەرپرسیارن لەبەرهەمهێنانی ٪87ــی کارەبای جیهان، گرنگتری دەرئەنجامەکانی ئەمانەن:

  • بەراورد بە ساڵی 2020 و پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئاستی بەکاربردنی کارەبا زیادیکرووە، ئەمەیش بۆتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی پیسبوونی ژینگە بە رێژەی ٪12 لە ئەنجامی زیادبوونی بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن.
  • ڕێژەی بەکاربردنی کارەبا لە جیهاندا تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی 2021 بە ڕێژەی ٪5 زیادیکردوو، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە شیوەیەکی خێرا زیادی کردووە.
  • هەرچەندە، وزەی بەرهەمهاتوو لە وزەی با و وزەی خۆر، تەنیا ڕێژەی ٪10.5ــی کارەبای بەرهەمهاتووی جیهانی پێکدە‌هێنن، بەڵام بەراورد بە جۆرەکانی تری وزە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی پاک ڕوو لە زیادبوونە و بەروارد بە ساڵی 2015 بە رێژەی ٪5 زیادیکردووە.
  • لە 10 ساڵی ڕابردوودا، بەرهەمهێنای وزەی کارەبا لە ڕێگەی وزەی  ناوەکی بە جێگری ماوەتەوە، ئەمەیش دوای ئەوەی رێژەیەکی کەمی وێستگەکانی وزەی ناوەکی لە دەرەوەی وڵاتی چین کراونەتەوە و بەشێکی تریش لە ولاتانی ئەورووپا داخراون.
  • بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خەڵووزەوە بە رێژەی ٪43 زیادکردووە و بەڵام بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی گازی سروشتی هیچ گۆڕانکاریەکی بەخۆیەوە نەبینیووە.
  • هیچ وڵاتێکی جیهان نەیتوانیوە لە ڕێگەی وزەی دۆستی ژینگە کارەبای وڵاتەکەی بە تەواوی دابین بکات و زیادبوونی خواستی زێدەتری کارەبا، وڵاتان لە گەیشتن بەو ئامانجە تووشی بڕینی کاتی زیاتر دەکات.
  • هەرچەندە بەشێک لە وڵاتانی، ئەمریکا، ئەورووپا، یابان و کۆریای باشوور، ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی لە کارەبا بەرهەمهاتووە کەمکردۆتەوە، بەڵام رێژەکە کەمە و بۆ پێشبینی داهاتوو دڵخۆشکەر نین.
  • ئەو وڵاتانەی زۆرترین خواستینا بۆ کارەبا هەبووە  لەسەردەمی کۆرۆنا تا نیەوەی یەکەمی 2021. چین، کازاخستان، مەنگۆلیا، پاکستان، ڤێتنام، بەنگلادش و هیندستانن، زۆرتری کارەبای بەرهەمهاتوو لە رێگەی وزەی خەڵووزەوە بووە.
  • لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2021، زیادبوونی خواست بۆ کارەبا لە وڵاتی چین بە رێژەی ٪14 زیادیکردووە ، هاوکات چین بۆ دابینکردنی کارەبای داواکراو، ڕێژەی ٪68 کارەبای لە رێگەی خەلووزەوە بەرهەمهێناوە و ٪29ــی لە ڕێگەی وزەی باو وزەی خۆر کارەبای تری بەرهەمهێناوە.
  • زیادبوونی خواستی چین بۆ کارەبا لەو ماوەیەدا بە هەڵكشانی ٪90 بۆ خواستی کارەبا تۆمار دەکرێت و هەروەها زیادبوونی خواستی کارەبای وزەی جێگرەوە بە زیادبوونی ٪43 تۆمار دەکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین