دڵشاد شەهاب: نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵى هەبووە لە بیرۆکەى بەستنى لووتکەى بەغدا کوردستانی

نوچەنێت:

ڕاوێژکارێکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر لووتکەى بەغدا بۆ هاوکارى و پشتیوانى عێراق، زانیارییەکى نوێ ئاشکرا دەکات، ئاماژە بەوە دەکات نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆڵى هەبووە لە بیناکردنى بیرۆکەى بەستنى لووتکەى بەغدا.

دلشاد شەهاب، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەوەندەى من ئەوەندەى من بەشداربوومە لە دیدار و کۆبووەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لووتکەى بەغدا، نێچیرڤان بارزانى لە بیناکردنى بیرۆکەى لووتکەکە بەشدار بووە.

ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، باسى لەوەشکرد، کە نێچیرڤان بارزانى، کاریگەرى هەبووە لە بەستنى لووتکەى بەغدا، بەو پەیوەندییەى کە هەیەتى لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق.
دەشڵێت، ئەگەر سەیرى وڵاتانى بەشداربووى لووتکەى ئەمڕۆى بەغدا بکەین، لە ماوەى بەک ساڵى ڕابردوو نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دیدار و کۆبوونەوە و پەیوەندیی دوو قۆڵى هەبووە لەگەڵ زۆربەى ئەو لایەنانە.
دڵشاد شەهاب ئاماژەى بەوەشکرد، لە ماوەی ساڵى ڕابردوو سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دووجار لەگەڵ سەرۆک کۆمارى فەرەنسا کۆبوونەتەوە، هەروەها سەردانى تورکیا و ئێران و شاى ئوردن و ئیمارات و کوێت و قەتەر کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین