سەرۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنەرى سەرۆكى ئەمەریکا بۆ كاروبارى سووريا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە تۆم باراک، نێردەى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ کاروبارى سووریا و عێراق کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان دۆخى سووریا و پڕۆسەى سیاسى لە عێراق و کوردستان کرد.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (2026/2/23) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان، پێشوازيى لە بەڕێز تۆم باراك، نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووريا و باڵيۆزى ئەمه‌ريكا لە توركيا و شاندێكى ياوەرى كرد.

لە كۆبوونەوەيەكدا جۆشوا هاريس، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ئامادەی بوو، پەيوەندييەكانى ئەمه‌ريكا لەگەڵ عێراق و هەرێمى كوردستان، دواپێشهاتەكانى بارودۆخى سووريا و پرۆسەى سياسى لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.

شاندى ميوان پێزانينيان بۆ ڕۆڵى سەرۆك نێچيرڤان بارزانى لە هەوڵە ديپلۆماسييەكانى بۆ سەقامگيريى ناوچەكە و هێوركردنەوەى ئاڵۆزييەكان و ڕێككه‌وتنى نێوان ديمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا دەربڕى. لاى خۆيه‌وه‌ سەرۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردەوە كە هەرێمى كوردستان وەك هەميشە فاكتەرى ئارامى و سەقامگيرى دەبێت.

دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تەوەرێكى ديكەى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو؛ له‌مباره‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيیانه‌ى كێشه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا، كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین