عامرى: هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا و توركیایش ده‌رده‌كه‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "هاوشێوه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا، هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا و توركیایش ده‌رده‌كه‌ین و له‌ ساڵى 2022 هیچ هێزێكى بیانى له‌سه‌ر خاكى عێراق نابێت ". سه‌باره‌ت به‌ وته‌ى ئیمانوێل ماكرۆنیش بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا عامرى ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ بڕیارى عێراقییه‌كانه‌ نه‌وه‌ك ماكرۆن".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دووى ئه‌یلوول هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در و هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "دواى 31/12 هیچ هێزێكى بیانى له‌سه‌ر خاكى عێراق نابێت، به‌ هێزى ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و توركیایشه‌وه‌".

سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یە ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا بۆ پاڵپشتى له‌شه‌ڕى دژ به‌ داعش ده‌مێنه‌وه‌، كه‌چى عامرى ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ بڕیارى عێراقییه‌كانه‌وه‌ نه‌وه‌ ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا".

پێشتر له‌سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 هێزه‌ شیعه‌كانى عێراق توانیان بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌كانى بیانى له‌ عێراق به‌ په‌رله‌مان ده‌ربكه‌ن. دواى ئه‌وه‌  میلیشیاكان ده‌ستیان كرد به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى و به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق.

هادى عامرى كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه‌ى نزیك له‌ ئێرانه‌ باسى له‌وه‌ نه‌كردووه‌ له‌ حاڵه‌تى ده‌رنه‌چوونى هێزه‌كانى توركیا و فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵوێستی میلیشیاكان چى ده‌بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین