كازمى سه‌ردانى پاكستان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باڵیۆزى پاكستان له‌ عێراق ئاشكراى كرد له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى پاكستان ده‌كات و ماڵپه‌ڕێكى عێراقیش ده‌نووسێ، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجامدانى چه‌ند گرێبه‌ستێكه‌ له‌نێوان سوپاى ئه‌م دوو وڵاته‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێنجى ئه‌یلوول میدیاكانى عێراق هه‌ندێك زانیارییان له‌سه‌ر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ پاكستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى باڵیۆزى پاكستان له‌ عێراق ئاشكراى كردبوو، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا كازمى سه‌ردانى پاكستان ده‌كات. ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئامانجى كازمى ئه‌نجامدانى چه‌ند گرێبه‌ستێكه‌ له‌نێوان سوپاى پاكستان و سوپاى عێراق.

باڵیۆزى پاكستان له‌ عێراق باسى له‌ به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و پاكستان كردووه‌ و گوتوویه‌تى ساڵانه‌ نزیكه‌ى 300 هه‌زار پاكستانى سه‌ردانى شوێنه‌ پیرۆزه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن.

له‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى خۆى مسته‌فا كازمى بایه‌خێكى زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ده‌دات و ته‌نانه‌ت له‌ ماوه‌ى ساڵێكدا سه‌ردانى نزیكه‌ى 15 وڵاتى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین