سه‌در داواى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵى تیرۆركردنى كازمى ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له تویتێكدا داواى ئاشكراكردنى لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵى كوشتنى كازمى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى نابێت چاوپۆشى لێ بكه‌ین شكۆى ده‌وڵه‌ته، ئه‌وه‌ى له هێرشكردنه سه‌ر ماڵى سه‌رۆك وه‌زیران روویدا ده‌ستدرێژییه‌كى روون و زه‌ق بوو بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریى و شكۆى ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها ئاژاوه‌گێڕى و ناسه‌قامگیرى ئاسایشى ته‌واوى عێراق بوو".
دواتر موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشكراكردنى زانیارییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "لێره‌وه پێویسته لێكۆڵینه‌وه تایبه‌ته‌كان له‌و دۆسیه‌یه ئاشكرا بكرێن و ئه‌و تیرۆریستانه بگیرێن كه ئه‌و كاره تیرۆریه‌یان كردووه، سزا بدرێن، ئه‌گه‌ر ئاشكرا نه‌كرێن ئه‌وا ناچارین له داهاتوودا ئێمه ئاشكرایان بكه‌ین".
به‌ره‌به‌یانى حه‌وتى ئه‌م مانگه به درۆن هێرش كرایه سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق به‌ڵام جگه له زیانى مادى هیچ زیانێكى گیانى له هێرشه‌كه نه‌بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment