جەمال کۆچەر: حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانرێت بودجە بنێرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

لاڤین عومەر: نوچەنێت

حوسێن کەعبی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: هیچ رێگرییەکی یاسایی لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نییە کە پەرلەمان بودجەی ساڵی 2022 دیاریبکات.

ئایا لە رووی یاساییەوە پەرلەمان دەتوانێت بودجە دابنێت؟ جەمال کۆچەر. ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق دەڵیت "لە رووی یاساییەوە ئێمە دەبێت پێناسەی ئەم حکومەتە بکەین، حکومەتێکی دەسەڵات تەواوە یاخود حکومەتێکی کاربەڕێکەرە، ئەگەر حکومەتێکی دەسەڵات تەواو بێت ئەو کاتە دەتوانێت بودجە بنێرێت، ئەگەر حکومەتێکی کاربەڕێکەر بێت مافی ناردنی بودجەی نییە، چونکە ئێمە لە مانگی(10-2021)هەڵبژاردنمان کردووە ئیتر ئەم حکومەتە حکومەتێکی کاربەڕێکەرە ئێمەش دەزانین دەوڵەت پیویستی بە بودجەیەو بودجەش زۆر گرنگە، من خۆم گوێم لە وتەکانی بوو بەڵام حکومەتەکە حکومەتێکی کاربەڕێکەرە، چوونکە ئێمە لە(2020) بودجەمان نەبوو، بۆ نەمان بوو چونکە حکومەتی عادل عەبدولمهدی ئەوکاتە لەمانگی دوو یاخود سێ بوو، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەشکرد بودجەکەش ئامادەبوو، بەڵام نەیان نارد بۆ نەیان نارد؟ چوونکە گوتیان ئێمە دەسەڵاتی ناردنی بودجەمان نییە و ئێمە حکومەتێکی کاربەڕێکەرین".
جەمال کۆچەر باس لە هەبوونی دووبۆچون دەکات " ئێستا ئێمە دوو بۆ چونمان هەیە، بۆ چونێکمان هەیە دەڵێت، تا حکومەت نەیەت و دەست بەکار نەبێت ئەو حکومەتە ئیش دەکات بەڵام قوتی خەڵکیش نابێت رابوەستێت. ئێستا ئێمە پێویستیمان پێیەتی دادگای فیدڕاڵی پێناسەی کاربەڕێکەر بکات بودجە بنێرێت یاخود نا دەتوانێت ئەم بابەتە دیاری بکات پەرلەمانتارێک دەتوانێت ئەمە پێشکەشی دادگای فیدڕاڵی بکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین