بوودجەی عێراق بۆ ساڵی 2022 بێ کورتهێنان دەبێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

ناوەندی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای دەکات ساڵی داهاتوو نرخی هەر بەرمیل نەوتێکی عێراق بە بڕی 64 دۆلار دەبێت و بوودجەی ساڵی 2022 بێ کورتهێنان دەبێت

ناوەندی دراوی نێودەوڵەتی The Institute of International Finance لە دواین راپۆرتیدا کە لە 11/10/2021 بڵاوکراوەتەوە، زانیاری دەربارەی دیاریکردنی نرخی نەوت لە بودجەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست  بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنان لە بودجەکانیان بۆ ساڵی 2022 دیارکرد.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی IIF، سەرجەم وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە سالی داهاتوودا، ڕووبەڕووی نزمبوونەوەی نرخەکانی نەوت دەبنەوە، ئەمەیش بەهۆی راگرتنی هاوسەنگی بازار لە رووی خواست و خستنەڕوو و بەرهەمهێانی نەوتی زیاتر دەبێت. لەهەمانکاتدا هێ وڵاتێکی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووسی کورتهێنانی بودجەی ساڵانەیان نابنەوە.

بە مانایەکی تر، لە ساڵی 2022، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزدەبێتەوە و تێچووی خەرجیە حکوومەیەکان نزمدەبنەوە و کورتهێنان لە بودجە روونادات.

ناوەندی IIF بڕی 64 دۆلاری بۆ هەر بەمیلێک نەوت لە بودجەی ساڵی 2022ــی عێراق دیاریکردووە، هەروەها وڵاتی قەتەر نرخی بەرمیل بە 44 دۆلار و سعوودیە 67 دۆلار و بەحرەین 77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت دەبێت.

بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە لە کاتێکدایە، وەزیری نەوتی عێراق، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی هەفەتی وزەی رووسیا بۆ ساڵی 2021 رایگەیاند" بۆ عێراق نرخی 85 دۆلار زۆر گونجاوە، بەڵام بۆ بەکاربەرەکانی نەوتیش، پێشبینی ناکەم نرخێکی زۆر بەرز بێت"

عبدولجەبار ئەوەیشی زیادکرد" خواست و ئومێدی ئێمەیە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک لە 85 دۆلار جێگیر ببێت"

ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی دووەم وڵاتی بەهەمهێنی سەرەکی ئۆپێک لە کاتێکدایە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە 45 دۆلار لە بودجەی ساڵانەی عێراق جێگیر کراوە، بەڵام دوای بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت ئەو ڕێژەیە بۆ 50 دۆلار بەرزکرایەوە، لێ دەنگدانی گشتی لە پەرلەمان بۆ پەسەند کردنی بۆ نەکراوە بۆ ئەوەی لە بودجەی 2022 جێگیر بکرێت.

داهاتی ئەمساڵی عێراق 69.5 ملیار دۆلار بووە و داهاتە نەوتیەکان 55.6 ملیار دۆلار پێکدەهێنن و پێشبینی دەکرێت بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت، داهاتە نەوتیەکانی عێراقیش لە ساڵی داهاتوودا زیاد بکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین