پەرلەمانى کوردستان داوا لە حکومەت دەکات پڕۆژەیاساى بودجە لە کاتى خۆیدا بنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان پڕۆژەیاساى هەموارى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات و داواش لە حکوومەت دەکات لە کاتى خۆیدا بودجە بنێرێتە بنێرێتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ سێشەممە (30)ى تشرینى دووەم (2021)،  ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى کۆبووەوە.

ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەکەدا "هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان-عێراق" تاووتوێ كرا.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەى سەرۆک پەرلەمان و لیژنەى دارایى گفتوگۆ لەسەر له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2022 کرا و دەشڵێت، "بڕیاردرا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ دووباره‌ جەخت کردنەوە لەسه‌ر بابەتی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ لە کاتی خۆیدا."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین