سوپاى پاسداران هۆشداریى به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات ئێران

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د پاكپور به‌رپرسى هێزی وشكانى سه‌ربه‌ سوپاى پاسدارانى ئێران راگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق رێگه‌ به‌ "تیرۆرستان" نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى ئێران تێكبده‌ن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێكى له‌م جۆره‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى ته‌سنیم كه‌ سه‌ربه‌ سوپاى پاسدارانه‌ لێدوانه‌كه‌ى محه‌مه‌د پاكپوورى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا حكومه‌ت عێراق و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان له‌ جووڵه‌ى ئه‌و گرووپانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ "تیرۆریست و دژ به‌ شۆڕشى ئیسلامى" ناویان بدات.

له‌ لێدوانه‌كه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى پاسداران ده‌ڵێ، "ده‌بێت حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان رێگه‌ به‌ تیرۆریسته‌كان نه‌ده‌ن  هاموشۆ بكه‌ن و باره‌گا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و جۆرێ له‌ ناسه‌قامگیرى دژ به‌ ئێران به‌رپا بكه‌ن، هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌وا پێچه‌وانه‌ى دراوسێیه‌تى باش و په‌یوه‌ندى چاكى نێوا هه‌ر دوو وڵاته‌یە".


دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێك ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "به‌هۆى بارودوخى ناوچه‌كه‌ و ئه‌گه‌رى وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌، داوا له‌ دانیشتووانى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ باره‌گاى ئه‌و گرووپانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین