نێچیرڤان بارزانى و دەیڤد هەنت کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکەیدا دەیڤد هەنت کونسولى گشتیى نوێى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم "جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندیى دووقۆڵى و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشیى نێوان هەرێمى کوردستان و شانشینى یەکگرتوو کردەوە."
هەروەها کونسولى گشتیى بەریتانیا، لەبارەى پەیوەندییەکانى بەریتانیان و هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "کە پلان و بەرنامەیەکى چڕى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە، هەروەها پابەندیى شانشینى یەکگرتووى بە بەردەوامیى پشتگیرى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و عیراق دووپات کردەوە."
دەشڵێت، "ستایشى هاریکارى و هەماهەنگیى وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ وەزارەتى بەرگریى بەریتانیا کرد."
ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم روونیشکردۆتەوە"کارکردن بۆ فراوانکردنى بوارى بازرگانى و سەرمایەگوزارى و چالاکیى کەرتى تایبەت لەنێوان هەردوولادا، دۆخى هەرێمى کوردستان و عیراق بەگشتى، کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا، مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى داعش، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق"، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment