کونسڵخانەى بەریتانیا لە هەولێر: چەندین گفتوگۆى گرنگ بەڕێوەن
نوچەنێت:
کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان، دەربارەى سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا چەندین گفتوگۆی گرنگ دەکرێن."
ئەمڕۆى ئێوارەى چوارشەممەى (15)ى ئەیلوولى (2021)، کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان، لەبارەى سەردانى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەریتانیا ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەو و تێیدا دەڵێت، "خۆشحاڵین بە گەیشتنى نێچیرڤان بارزانى بۆ لەندەن."
كونسوڵخانەى بەریتانیا لە ڕاگەیێندراوەکەى ئاماژە بەوەشدەکات، کە لە میانى سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "چەندین گفتوگۆى گرنگ بەڕێوەن."
ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە سەردانێکى سێ ڕۆژە گەیشتە لەندەن، کە وا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە کۆببێتەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ لەگەڵ بێن واڵا، وەزیرى بەرگریى بەریتانیا کۆبووەوە و بەیانیش لەگەڵ دۆمنیک راب، وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا کۆدەبێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment