سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى بەرگریى بەریتانیا کۆبوونەوە
نوچەنێت:
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەى نێچیرڤان بارزانى و بین واڵاس، "شه‌ڕى دژى تیرۆر له عیراق و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعشیان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى عیراق و ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هێشتا پشتگیرى و هاریكاریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنى، پێویسته."
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیرى بەرگرى بەریتانیا "جه‌ختى له به‌رده‌وامیى به‌شدارى و ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا كرده‌وه و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بەریتانیا بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تیرۆردا"، دووپات كرده‌وه.
ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم ئاماژە بەوەشدەدکات، "نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى به‌ریتانیا و پشتگیریكردنى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆردا دووپات كرده‌وه و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیاى به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تیش ئاماژه‌ى به بوونى ڕاوێژكاران و تیمه‌كانیان و مه‌شقكردن و ڕاهێنانیان به پێشمه‌رگه كرد."
دەشڵێت، "گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق به پشتیوانیى هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، چاكسازى و هه‌نگاوه‌كان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه"، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment