ئەندامێکى پەرلەمانى بەریتانیا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى لیژنەکانی کاروباری دەرەوە و ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی بەریتانیا، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و وەک خۆى دەڵێت، کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی داهاتوو بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان.

ئێوارەى ئەمڕۆى (16)ى ئەیلوولى (2021)، ئەلیشیا کێرنس، ئەندامی لیژنەکانی کاروباری دەرەوە و ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی بەریتانیا لە تویتێکدا ڕاگەیاند، دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو هاوڕێیەتییە لەمێژینەیەی لەنێوان وڵاتەکانماندا هەیە.

هەروەها ئەلیشیا کێرنس، دەشڵێت کۆبوونەکەمان بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی داهاتوو بوو، لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان.

لە تویتەکەیدا دەشڵێت، دڵخۆشم کە لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەمان لەگەڵ بەرێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین