سيستانى رووبه‌ڕووى هێزە شيعەكانى سەر بە ئێران ده‌بێته‌وه‌ وەرگێڕان

نوچەنێت:

مانگى رابردوو حەميد ياسرى، سەركردەى ميليشيا عێراقييەكان، سەركۆنەى گروپە چەكدارەكانى سەر بە ئێرانى كرد، كە لە وڵاتەكەى سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی چالاكین، تۆمەتباریكردن‌ بە ناوى ئيسلامى شيعى سامانى گشتى عێراق تاڵان ده‌كه‌ن و خۆپيشاندەران دەكوژن. 

پێويستە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى گرنگى زياتر به‌ رووداوەكانى نەجەف بدات، كە ئەو گروپانەى لەلايەن سيستانيیەوە پاڵپشتى دەكرێن، بە توندى بەرەنگارى ئێران دەبنەوە، بەڵام ده‌مێكه‌ پرسيارێك هەيە دەربارەى كەسايەتيەكەى، كە پەيامەكەى دەگەيێنێت.

لە (13)ى ئاب لە هەنگاوێكى ئاشكراى بێپێشينەدا، شێخ حەميد ياسرى بەرپرسى ميليشيا عێراقييەكان سەركۆنەى گروپە چەكدارەكانى سەربە ئێرانى كرد، كە لە وڵاتەكەى چالاكى ئەنجامدەدەن، تۆمەتباريكردن بە ناوى ئيسلامى شيعى سامانى تاڵان ده‌كه‌ن و خۆپيشاندەران دەكوژن.

قسەكانى بە شێوەيەكى تايبەت كاريگەربوون لەبەر پێگەكه‌ى وەك پياوێكى ئايينى نزيك لە عەلى سيستانى مەرجەعى باڵاى شيعە لە عێراق، ئەوەیش ئاماژەيەكى روونە كە بۆشايى دروستبووه‌ لە نێوان ميليشياكانى نزيك لە ئێران و ئەوانەى سيستانى لە چوارچێوەى حەشدى شەعبى پاڵپشتيان دەكات، ئەوەیش درزێكە زيان بە هەژموونى سياسى و شەرعيەتى ناوخۆى لايەنگرانى ئێران دەگەيێنێت، هەروەها تێگەيشتنێكى شاراوە هەيە بۆ ئەو لاوازييە سەرەكييە، كە ئەويش پەرەپێدانى ستراتيژيەتێكە کە ئامانجى رێگرى زياترە لەو كێشانەى  ميليشياكان لە عێراق دروستى دەكەن.

بۆچى ئامۆژگارييەكانى ياسرى گۆڕانكاریەکى فراوانتر دەگرێتەوە؟

پێچەوانەى قسەكانى مانگى ئاب، شەڕى ئايدۆلۆژى لە كۆمەڵگەى شيعەى عێراق به‌ به‌راورد به‌ وڵاتانی تر لە بازنەيەكى فراوانتر هەستى پێدەکرێ، لە لايەك قوتابخانەى شەڕكەرى شيعەى سياسى بە سەركردايەتى كۆمارى ئيسلامى ئێران شوێنكەوتە و لايەنگرى ئايدۆلۆژى لە دەرەوەى سنوورەكانى زياترە، لە لايەنگرانى سەرەوەرى شيعە، كە لە ناوەخۆ هەن، به‌ به‌راورد به‌ قوتابخانەى شيعەى ناسياسى بە سەركردايەتى عه‌لی سيستانى، كە بەو پێيەى مەرجعى باڵاى نەجەفى عێراقى كۆنتڕۆڵكردووە. 

ياسرى وتەبێژى سيستانى نييە، بۆيە ناكرێت ئەو قسەى ئەو وەك هيچ لێدوانێكى سيستانى لێكبدرێته‌وه‌، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پياوە لاى سيستانى كه‌سێكه‌ جێگه‌ی متمانەیە، يەكێكە لە ديارترين متمانەپێكراوەكانی، چونكه‌ سيستانى سەدان متمانەپێكرا و جێگرى هەيە، كە كارە ناوخۆييەكانى بۆ رادەپەڕێنن، وەك كۆكردنەوە و دياريكردنى باجە ئيسلامييەكان، بەڵام ياسرى به‌ شێوەيەكى تايبەت كەسايەتيەكى ديارە، فەرماندەى ليواى (44)ـە لە هێزەكانى حەشدى شەعبى، كە يەكێكە لەو چوار ليوايەى لە سيستانى نزيكن.

لەگەڵ هەموو ئەو نزیكیه‌شی له‌ سیستانی، بە فەرمى بەشێكە لە هێزەكانى حەشدى شەعبى، بەڵام رەتى دەكاتەوە ملكەچى فەرمانى سه‌رۆكی دەستەى حەشدى شەعبى بێت، كە ئێران كۆنتڕۆڵى كردووە، ئه‌و زیاتر ملكەچى ئۆپراسيۆنەكانى سوپاى عێراقيی ده‌بێت.

سەرەڕاى ئەوەش وەك بەشێك لە بازنەى نزيك لە سيستانى، كەسێكى وەك ياسرى ئاگادارى هێڵە سوورەكانى سيستانييە، بۆیە نايانبەزێنێت.

دەكرێت بگوترێت، "پەيامى سەرەكى لەو هێرشانەى دژ بە ميليشياكانى سەر بە ئێران دەچێتە چوارچێوەى ئەو ڕەخنانەى کە لاى سيستانى قبووڵە".

رێكارەكانى ئەو دوايەى ميليشياكان ئەنجاميان دا، لە بازنەى سيستانى دەخولێتەوە، هەڵگرى هەمان مەخزايە، بۆ و، لە مانگى حوزەيرانی ئه‌مساڵ هێزەكانى حەشدى شەعبى لە ديالە نمايشێكى سەربازييان ئەنجام دا، هەرچەندە حەشدى شەعبى بانگهێشتى هێزه‌كانی نزیك له‌ سیستانی كردبوو، به‌ڵام هێزەكانى نزیک لە نەجەف بەشداريان نەكرد. 

شرۆڤەى ناوەڕۆكى تێبينیيەكانى ياسرى

لە چوارچێوەى قسەكانى لە شارى رەميسيەى باشوور لە بەردەم سەدان كه‌س بەشدارانى شيعە لە بۆنەكانى مانگى موحەرەم، ياسرى بەشێکى زۆرى قسەكانى مانگى ئابى تايبەت كرد به‌ رەخنەگرتنى توند لە ميليشياكانى نزيك لە ئێران، يەكێك لە پەيامە سەرەكييەكانى باسى گرنگى لايەنگرى بوو بۆ وڵاتی عێراق كرد، بۆ ئه‌مه‌یش بەڵگەى بە قسەيەكى ئيمام حوسێن هێناوە، گوتى، "لە ئيمامى حوسێنەوە فێربووین هەركەسێك لايەندارى بۆ نیشتمان نەبێت، ئەوە ناپاكى و فێڵێكى گەورەيە له‌ نیشتمان".

ئەو بابەتە بۆ ئەندامانى عێراقى لە چوارچێوەى گروپەكانى سەر بە ئێران زۆر هەستيارە، چونكە زۆربه‌ی هاونیشتمانان بە ناپاكيان دەزانن، پاشان ياسرى گوتى، "وەرگرتنى ئاڕاستە و ڕێنمايى لە دەرەوەى ئەو سنوورانە، بيروباوەڕى حوسێن نييە، ئێمە بە دەنگێكى بەرز و بەبێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ ئەو لايەنگرى و پابەندبوونه‌ بە دەرەوە ڕەتدەكەينەوە، هەر كەسێك لايەنگرى بۆ نیشتمان نەبێت ناپاكە". 

ئه‌و وتارە گرنگى خۆى هەبوو، بەهۆى تۆنی دەنگى كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی  تووڕە ده‌نگی هه‌ڵده‌بڕی، تووڕه‌یه‌كه‌ی بە ئەندازەى ناوەڕۆكەكەى بوو، له‌ رێگه‌ی ئاماژەوه‌ ميليشياكانى نزيك لە ئێرانى دوورخستەوە، ياخود جيايكردنەوەى لە ئيسلامى باوى شيعى، هەر وەک گوتى، "ئايينى ئێمە وەك ئايينى ئەوان نييە، ئيسلامى ئێمە ئيسلامى ئەوان نييە، ئەو حوسێنەى ئێمە له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی دەڕۆين و يادى دەكەينەوە، ئەو حوسێنە نييە ئەوان یادی ده‌كه‌نه‌وه‌."

ئەو حوسێنەى ئێمە حوسێنى كوڕى عەلى و فاتيمەيە، ئەو حوسێنەى ئەوان حوسێنى كوڕى شيمڕە، حوسێنى كورى جەرگخۆرەكەيە، بە گوێرەى مێژووى شيعە شيمڕ لە (680) زاينى  سەرى ئيمامى حوسێنى بڕيوە.

جەرگخۆر مه‌به‌ستیان هينده‌، داپيرى ئەو یه‌زیده‌ى فەرمانى كوشتنى ئيمام حوسێنى ده‌ركرد، كە مەبەستيان له‌ هیند خێزانى ئەبوو سوفيانە، لە جەنگى ئوحود لە (625) جەرگى حەمزەى مامى پێغەمبەرى دەرهێناوە، خواردوويەتى.

بە دەستەواژەيەك ياسرى ميليشياكانى سەر بە ئێرانى پەيوەستكردەوە بە دوژمنانى پێشووى ئيسلاميى شيعى، لەو پەيامەدا زيانێكى زۆر بەر شەرعيەتى ئايينيان دەكەوێت، بەهۆى ئەوەى كەسێكى نزيك لە سيستانى ئەو قسانەى كردووە.

وەڵامدانەوەى لەسەرەخۆى سيستانى دژ بە تاران

لە ميانەى دەربڕينەكانى بە شێوەيەكى رەها بيروباوەڕه‌كانى شيعە كە لەگەڵ چەمكە تازەكانى دەوڵەتى نەتەوەيى و خاوەن سەروەرى يەكدەگرێتەوە، هەروەها قسەكانى ياسرى مۆركێكى ئەو ئايدۆلۆژيايەى پێوەبوو كە سيستانى چەندين ساڵە برەوى پێ دەدات.

لە مانگى كانوونى دووەمى (2020) ئەحمەد سافى نوێنەرى فەرمى سيستانى لە لێدوانێكیدا رايگەياند، "پێويستە عێراق خۆى گەورەى خۆى بێت، رۆڵەكانى فه‌رمانڕه‌وایی بكەن، نابێت خەڵكى دەرەوە رۆڵيان لە بڕيارەكانى هەبێت". 

ئەو هەوڵانە بۆ چەسپاندنى ئەو ديدگايەية، كە لەگەڵ لێكەوتە سياسى و ئايدۆلۆژييەكان لە چوارچێوەى ئەو پرسەيە كە سيستانى هەڵگريەتى يەكدەگرێتەوە، زۆربەى جاريش لە گۆشەنيگاى ئايدۆلۆژييەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئێران برەوەى پێ دەدات، چونكە سيستانى مەرجەعێكى ئايينييە و هەڵوەستە لەسەر پرسە ئايينەكان دەكات، شەرعييەتدانى بۆ  پرسە هاوشێوەكانى بە دەستەواژەگەلێك دادەڕێژێت، كە تا ئەندازەيەكى زۆر مۆركێكى ئايينى پێوە بێت.

لە رێگەيەكى ترەوە كە سيستانى سەر لە نوێ جەختى لەسەر گرنگى سەروەرى نەتەوەيى كردەوە، ئەوە هاندانى شيعەيە بۆ ئاوێتەبوون لەگەڵ ئەو وڵاتەى بانگەشەى بۆ دەكەن، كە نیشتمانە، جا عێراق بێت، يا وڵاتێكى تر.

حاميد خەفاف نوێنەرى سيستانى لە لوبنان، لە مانگى ئەيلوولى (2015) لە گرتە ڤيديۆيەكدا ئاماژە بەوە دەكات، "سيستانى بڕواى بە يەکخستنى شيعە هەيە، جا نیشتمانيان لە هەر شوێنێك بێت، دەبێت كاروباری ئه‌و شوێنه‌ بۆ كەسانى شارەزاى ئەو ناوچەيە جێبهێڵدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هەموو وڵاتێك كاروبارى خۆيان بەڕێوە ببەن". 

لە ئاماژەيەك بۆ بەرپرسان لەو وڵاتە، کە دەزگا ئاينييەكانى سيستانى سەرپەرشتى دەكات، لە مانگى ئازارى (2019) چەند پەيامێكى هاوشێوەيان بڵاوكردەوە، بۆ نمونە، دەزگاى ئيمام حوسێن كۆنگرەيەكى رێكخست بە ناونيشانى (بنەماكانى دەوڵەتى مەدەنى لە ديدى ئيسلامیى) كە ئەنجێنداى ئەو كۆنگرەيە جەختكردنەوە بوو لەسەر گفتوگۆكردن دەربارەى سيستەمى سياسیى عەلمانى لە گۆشەنيگاى ئايينيەوە.

ئەو ديدگايەش بە تەواوى جياوازە لەگەڵ ديدگاى شيعەى شۆڕشگێری، كە سيستەمى ئێرانى تەبەنى دەكات و ره‌وانه‌ی وڵاتانی دیکەى ده‌كات، ئايدۆلۆژياى سەرەكى (ويلايەتى فەقيه) دەخاتە پێشەوە، كە فه‌رمانه‌كانی عەلى خامنەئى لەسەرووى بڕياره‌كانى هەر بەرپرسێكى مەدەنى هەڵبژێردراوە، ئەو بەرپرسە لە ئێران بێت، يا لە دەرەوەى ئێران بێت، ده‌بێت فه‌رمانی خامنه‌ئی پێش فه‌رمانی بخرێت، لەبەر ئەو هۆكارەيە، كۆنتڕۆڵكردنى نەجەف و قوتابخانەكانى، ياخود لاى كەمى پەراوێزخستنى نەجەف مەرجێكى سەرەكييە، بۆ ئەوەى ئێران به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵى عێراق بكات، تا ئەوكاتەى سيستانى لە ژيان بێت و تەندروستى باش بێت، ئەو سيناريۆيە زۆر دوورە.

لەگەڵ ئەوەیشدا سيستانى تەمەنى (91) ساڵە، بەگوێرەى دابونەريتى نەجەف، دياريكردنى جێگرەوەى ڕاستەوخۆ لەدواى مردنى چەند مانگێك، تەنانەت چەند ساڵێكى پێویسته‌.

لە كاتى مردنى سیستانی ئێران و لايەنگرانى، يا لەو چركە ساتە كەسێك بۆ (مەرجەع) دياريدەكەن، ياخود دەستدەكەن بە دروستكردنى ئاژاوە و ناكۆكى لە نەجەف بۆ شێواندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هەژموونى ئەو شارە.

لەسەر ئەرزى واقيع ئەو ناكۆكييە گەيشتە لووتكە لەسەر بەرێوەبردنى ميليشيا عێراقييەكان، كە لە (2014) دامەزراوە، گروپەكانى سەر بە ئێران بەسەر هێزەكانى حەشدى شەعبى زاڵ بووينە، مامەڵەيان لەگەڵ گروپەكانى نزيك لە سيستانى بەشێوەيەكى نەرێنييە.

لە چوارچێوەى پەيوەست نەبوونيان بە ڕێنمايیەكانى حەشدى شەعبى و هاوپەيمانى نەكردن لەگەڵ گروپەكانى سەر بە ئێران، بەتايبەت سيستانى و قوتابخانەى نەجەف و سوپاى نیشتمانى، سەرزەنشتەكانيان لە درووخستنەوەى هەر پيلانێكى ئەو گروپانەیه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنى عێراق هەنگاو بەهەنگاو، وەك حزبوڵاى لوبنانى لە قۆناغى داهاتوو، هەروەها ئەگەرێکى تريش هەيە، لەوانەیە پاڵپشتى له‌ سەروەرى نیشتمانى عێراق بكه‌ن، بۆ نموونە كەسێكى وەك ياسرى، كە رۆڵى يەكلاكەرەوە دەبینێت، لە دەستبەركردنى پرۆژەى قۆناغی راگوزه‌ری ئاشتيانە و پارێزگاریکردن لەو سيستەمەى ئێستای نەجەف له‌ دياريكردنى مه‌رجه‌عێكى نوێ.

چەند پێشنيازێك لە بوارى سياسەتى گشتى

لەسەر واشنتن و لايەنە كاراكانى ترى نێودەوڵەتى پێويستە، كاتێك ئەو گفتوگۆ ئايينيانەى نێوان شيعە ئه‌نجامده‌رێت، خۆيان بە دوور بگرن، لەوەى تا چەند ئەو لايەنە دەرەكييانە دەستوەردانيان سنووردارە، چونكە دەستوەردانيان دەبێتە دروستبوونى بەربەرست لەبەردەم ئەو رووداوە ناوخۆييانەى كە دێنەپێش، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام ئەگەرى ئەوە هەيە هاوبەشەكانيان رێوشوێن بگرنەبەر دژ بەهێزبوونى هەوڵەكانى شوێنكەوتووانى سيستانى.

پاڵپشتى لايەنگرانى سيستانى بە شێوەيەكى نافەرمى لە رێگەى وەزارەتى بەرگرى، وەك لەسەرەوە باسمانكرد، لايەنگرانى لەبرى ئەوەى بەدەستەى حەشدى شەعبيەوە ببەسترێنەوە، كە ئێران كۆنتڕۆڵى كردووە، پێويستە سەر بە وەزارەتى بەرگرى بن، بۆ نموونە وەرگرتنى بڕيارەكان لە سوپا و بەشدارى هەندێك ئۆپراسيۆنى هاوبەش، بەپشتبەستن بەوە پێويستە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هانى حكومەت و هێزە ئەمنيەكانى عێراق بدات، پەيوەنديان لەگەڵ لايەنگرانى سەر بە سيستانى بەهێز بكەن، هاوكارى تواناكانى بكه‌ن.

هەوڵدان بۆ كردنەوەى ماڵپەڕى كەناڵى كەربەلا

لە مانگى حوزەيران وەزارەتى دادى ئەمريكا دەستى بەسەر (33) پێگە داگرت، لە چوارچێوەى ئەو ماڵپەڕانەى كەناڵەكان بەڕێوەيان دەبردن، كە سەر بە (يەكێتى ڕاديۆ و كەناڵە ئيسلامييەكانى) سەر بە ئێران بوون، كەناڵى كەربەلا لەو كەناڵانە بوو بە ئامانج گيرا، ئه‌و كه‌ناڵه‌ سەر بە دەزگاى ئيمام حوسێنى ئایەتوڵڵا سيستانى بوو، ئەو هەنگاوە هەنگاوێكى پێويست نەبوو، چونكە هيچ دژايەیەتییەکى بەرانبەر ئەمريكا نەدەنواند.

چاودێريكردنى سياسەتى نەجەف، سەرەڕاى خۆپاراستن لە رێوشوێنى گشتگير، ڕەنگە ببێتە هۆكارى بەريەكەوتنى نا پێويست لەگەڵ نەجەف، پێويستە ئيدارەى بايدن هۆشيارتر بێت بەرانبەر ئەو گروپانەى سەر بە سيستانين، لاى كەمى دەبێت چاودێرى پەرەسەندنە ئايينى و سيساييەكانى ناوخۆى شيعە بكات، كە هاوكار دەبێت بۆ خۆپاراستن لە ململانێ نا مەبەستەكان لەگەڵ ئەوانەى كە ئامانجيان هێشتنەوەى دەسەڵاتە لە دەستى عێراقيەكيان، بۆ پارێزگارى لە عێراقێكى سەقامگير و خاوەن سەروەرى.

د. حەمدى مالیکى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین