لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ى سیستانى كۆده‌بنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئاشكراى كردووه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ نه‌جه‌ف ته‌واوى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ كۆببنه‌وه‌ و كوڕه‌كه‌ى سیستان كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى له‌ نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌بچێت. ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ده‌ڵێ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌زا كوڕى عه‌لى سیستانى ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌ میلیشیاكان كه‌ خۆیان به‌ "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" ده‌ناسێنن و ره‌وتى سه‌دریش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بن. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ یه‌ك به‌ره‌دا كۆبكرێنه‌وه‌، یان هه‌وڵ بدرێـت كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌درێت له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵى جێگیر رێكبكه‌ون.

كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ره‌وتى سه‌در تا ئێستا ئاماده‌ نییه‌ به‌وه‌ رازى بێت سه‌رۆك وه‌زیران به‌گوێره‌ى به‌شبه‌شێنه‌ى سیاسى بێت و چونكه‌ ده‌زانێ ئه‌و جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ رابردوودا شكستى هێناوه‌.

عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق، له‌دواى 2003 وه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر شه‌قامى شیعه‌ هه‌بووه‌ و چه‌ندان ساڵیشه‌ بڕیارى داوه‌ پێشوازى له‌ هیچ به‌رپرسێكى سیاسى شیعه‌ نه‌كات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین