چه‌ند كاندیدێكى تر دوور ده‌خرێنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تى عێراق ئاشكراى كردووه‌، چه‌ند كاندێكى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق سزاى دوورخستنه‌وه‌ و پێبژاردنیان به‌سه‌ر ده‌درێت، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى له‌ ئێستاوه‌ هه‌وڵیان داوه‌ ساخته‌كاریى بكه‌ن و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان دابنێن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى ئه‌یلوول سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ حكومه‌تى عێراقى كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندووه‌، به‌م نزیكانه‌ چه‌ند كاندیدێكى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ دوورخستنه‌وه‌ و هه‌ندێكیان به‌ پێبژاردن سزا ده‌درێن، چونكه‌ هه‌وڵى ساخته‌كارییان داوه‌ و ویستوویانه‌ له‌ ئێستاوه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان دابنێن.
به‌رپرسه‌كه‌ ژماره‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان سزا بدرێن، ته‌نیا گوتوویه‌تى هه‌ندێكیان ئێستا په‌رله‌مانتارن.
پێشتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌رجه‌كانیان تێدا نه‌بوو، كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ ده‌یان كاندیدى دوورخسته‌وه‌، ئێستایش به‌ نیازه‌ هه‌ندێكى تر دوور بخاته‌وه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى پابه‌ندنین به‌و رێكارییانه‌ كه‌ بۆ دروستى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن دانراون.
بڕیاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین