هه‌رێمى كوردستان داوا له‌ به‌غدا ده‌كات رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ببێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

مه‌سعود حه‌یده‌ر راوێژكارى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ رایگه‌یاند، ئه‌ركى به‌غدایه‌ رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌كانى ئێران ببێته‌وه‌ و وه‌ڵامى بۆردومانی سنوورەکانی بداته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ لێدوانه‌كه‌ى مه‌سعود حه‌یده‌رى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، "وه‌ڵامى بۆردومانى گونده‌كانى هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراق".
دوێنى محه‌مه‌د حوسێن باقرى سوپاسالارى هێزه‌كانى ئێران له‌ لێدوانێكیدا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزى كرد و گوتى، "له‌دژى گرووپه‌ نه‌یاره‌كانى ئێران به‌رده‌وامى به‌ ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ین".
مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌یدا  ئه‌م لێدوانانه‌ به‌ "نابه‌رپرسانه‌" وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ، "رێز له‌ چاكه‌ى دراوسێیه‌تى ناگرێت".
له‌ به‌شێكى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "هیچ گرووپێكى چه‌كدارى ئێران له‌سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان نییه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین