كۆتا نیگه‌رانى پێكهاته‌ عێراق ناوچەکە و جیهان
ماڵپه‌رى كه‌ناڵى حوڕه‌ باس له‌ ناڕه‌زایى پێكهاته‌ "كه‌مینه‌"كانى عێراق ده‌كات له‌ سیسته‌مى كۆتا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌وان له‌ ئاستى نوێنه‌رایه‌تى خۆیان ناڕازیین.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ شه‌وى رابردوو 21ى ئه‌یلوول له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ ئاستى نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌ كه‌مینه‌كان ده‌كات و ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌وان له‌ ئاستى نوێنه‌رایه‌تى خۆیان ناڕازیین.

كاكه‌یییه‌كان له‌  "كۆتا"یش بێبه‌ش كراون
 


په‌رله‌مانى عێراق له‌ 329 كورسى پێكهاتووه‌، ته‌نیا نۆیان به‌ كۆتا بۆ پێكهاته‌كان به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شكراوه‌: پێنج بۆ پێكهاته‌ى مه‌سیحى، چوار كورسییه‌كه‌ى بۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پێكهاته‌ى شه‌به‌ك و كوردى فه‌یلى و سابئه‌ و ئێزدییه‌كان ته‌رخان كراون. كه‌چى كاكه‌ییه‌كان هیچ كورسییه‌كیان نییه‌ و هیوایان به‌وه‌یه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان نوێنه‌رایه‌تى ئه‌وان بكه‌ن.
له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "نیگه‌رانى زۆرینه‌ى پێكهاته‌ ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گرتووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ له‌ سایه‌ى ململانێیه‌ حزبییه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كانى ده‌وڵه‌ت چاره‌نووسيان نادیاره‌".
جیا له‌وه‌یش زۆربه‌یان له‌ ئاستى نوێنه‌رایه‌تى خۆیان به‌ "سته‌ملێكراو" ده‌زانن، به‌ تایبه‌تى مه‌سیحییه‌كان و ئێزدییه‌كان. له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ رۆژگارێك مه‌سیحییه‌كان 8% دانیشتووانى عێراقیان پێكده‌هێنا، هه‌روه‌ها ئێزدییه‌كانیش ژماره‌یان له‌وه‌ زۆرتره‌ كه‌ به‌ كورسییه‌ك نوێنه‌رایه‌تیان بكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین