میسال ئالووسى: زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى شیعه و سوننه له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایى ئیسرائیلن
نوچه‌نێت
جوڵه‌یه‌كى سیاسى له عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ستى پێكردووه، ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه دوێنێ هه‌ینى 24ى ئه‌یلوول كۆنگره‌یه‌ك بۆ دۆسیه‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چووه.
میسال ئالووسى ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ده‌ڵێ، "ئاشتى مه‌سه‌له‌یه‌كى سه‌رگه‌رمى سیاسى نییه، به‌ڵكو پێویستییه‌كى عێراقه په‌یوه‌ندى به بوون و نه‌بوونى هه‌یه، زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى سوننه و شیعه له ناوچه‌ى سه‌وز نامه‌ى دۆستایه‌تیان بۆ ئیسرائیل ناردووه جا له‌رێى لایه‌نى سێیه‌م بێت یان سه‌ردانكردن بۆ ئیسرائیل، كه‌چى به ئاشكرا له وتاره‌كانیان شتێكى تر ده‌ڵێن".
ئالووسى:
سه‌ركرده عێراقییه‌كان له‌ژێره‌وه نامه‌ى دۆستایه‌تى بۆ ئێسرائیل ده‌نێرن
ئالووسى كه تاكه سه‌ركرده‌یه به راشكاوى داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات له لێدوانه‌كه‌ى بۆ ئارتى رووسى باس له‌و "دووفاقییه"ى سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانى ئه‌و دووفاقییه ترسه له‌وه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ناویان ببات، یان پێگه‌ى سیاسیان له ده‌ست بده‌ن، له‌لایه‌كى تره‌وه سیاسه‌تى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا ئاره‌زوو ناكات و هانیان نادات بۆئه‌وه‌ى راشكاو بن، گوایه هێشتا بارودۆخه‌كه گونجاو نییه".
ئیمارات یه‌كه‌م وڵات بووه كه پێشوازى له‌م هه‌ڵوێسته‌ى عێراقییه‌كان كردووه
ماڵپه‌رى ئارتى رووسى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستى عێراقییه‌كان كه‌ناڵى i24 ى ئیسرائیلى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ لێدوانێكى یائیر لاپید وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل كردووه، كه وه‌ڵامى سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "له‌و رۆژه‌وه‌ى كه ئه‌م حكومه‌ته ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست، ئامانجمان فراوانكردنى رێككه‌وتنى ئییبراهیمى بووه، رووداوه‌كان له عێراق مایه‌ى ئومێده بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه پێشتر بیرمان لی نه‌كردووه‌ته‌وه".
لاپید له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "ئێمه و عێراق مێژوویه‌كى هابه‌شمان هه‌یه، ره‌گێكى هاوبه‌ش له كۆمه‌ڵكه‌ى جوو كه به ئێمه‌وه گه‌یشتووه، ئه‌وپه‌ڕى كۆشش ده‌كه‌ین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌رى".
شه‌وى رابردوو ماڵپه‌رى سپۆتنیكى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 300 كه‌سایه‌تى عه‌شایه‌رى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى پێشووى عێراق له هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كیان كردووه، داواى ئاشته‌واییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كردووه و كوڕه‌كه‌ى شیمۆن پیرێزی سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى ئیسرائیل له كۆنگره‌كه ئاماده بووه.
سپوتنیك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئیمارات یه‌كه‌م وڵات بووه كه پێشوازى له‌م هه‌ڵوێسته‌ى عێراقییه‌كان كردووه. جوزیف براودى سه‌رۆكى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئاشتى له ئه‌مریكا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ماڵپه‌ڕى NRT عه‌ره‌بى بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "خۆشحاڵین هانى ئه‌و بوێرانه بده‌ین كه له شه‌ش پارێزگاى عێراق بڕیاریان داوه بێنه ناو رێككه‌وتنى ئیبراهیمى" ئه‌و شه‌ش شاره‌یش كه باسى ده‌كات به‌غدا و مووسڵ، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین، بابل، دیاله‌ن.
دواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى وڵاتانى وه‌ك به‌حرێن و ئیمارات و مه‌غریب و سوودان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، له عێراقیش بابه‌ته‌كه و روژێنراوه و چه‌ندان سه‌ركرده داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن. به‌هاى ئه‌عره‌جى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق له‌كۆتایى ساڵى رابردوو گوتى، "بڕیارى ئاساییكردنه‌وه‌كه دواجار له نه‌جه‌فه‌وه دێت" به‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له عێراق دروست كرد.
ئه‌عره‌جى داكۆكى له قسه‌كانى خۆى كرد و گوتى، "عێراق له هه‌موو كاتێك زیاتر ئاماده‌یه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بكاته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌یش له نه‌جه‌ف ده‌درێت نه‌وه‌ك به‌غداى پایته‌خت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment