بڕیارى ده‌ستگیركردنى سێ به‌شداربووى كۆنگره‌ى ئاشته‌وایى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل درا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق بڕیارى ده‌ستگیركردنى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ویسام حه‌ردان و میسال ئالووسى و سه‌حر كه‌ریم تائى دا، كه‌ به‌شدارییان له‌ كۆنگره‌ى ئاشته‌وایى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد بوو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى ئه‌یلوول ئاژانسى هه‌واڵى عێراق "واع" بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌پێى فه‌رمانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى راوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق له‌ دادگاى به‌رایى كه‌رخ بڕیارى ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ویسام حه‌ردان سه‌رۆكى سه‌حوه‌ى عێراق و میسال ئالووسى سیاسه‌تمه‌ندار و سه‌حر كه‌ریم تائى فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى عێراق ده‌رچووه‌، چونكه‌ به‌شدارییان له‌ كۆنگره‌ى "ئاشتى و گێڕانه‌وه‌" كردووه‌ كه‌ رۆژى هه‌ینى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه‌.
رۆژى هه‌ینى رابردوو كۆنگره‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرا، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم به‌دووریان خسته‌وه‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كورد و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌بێت، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراقیش  دژى هه‌ڵوێستى كۆنگره‌كه‌ وه‌ستانه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین