راوێژكارى كازمى : ساڵى داهاتوو ده‌ست به‌ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان ده‌كه‌ین کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى ئابوورى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، كارى له‌ پێشینه‌ى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2022 دانه‌وه‌ى قه‌رزى ده‌ره‌كى و ناوخۆ ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26 ى ئه‌یلوول مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى ده‌كات كاری له‌ پێشینه‌ى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ بۆ ساڵى 2022 بۆ دانانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ ده‌رەكى و ناوخۆیان ده‌بێت كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌ستۆى عێراق، چونكه‌ نه‌دانه‌وه‌یان به‌ شكست داده‌نرێت و ئاماژه‌یه‌كى دارایى نێوده‌وڵه‌تى خراپ ده‌بێت.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه‌ بڕى نۆ تریلیۆن دینار له‌ بودجه‌ى داهاتوو بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رز ده‌بێت.
ئاشكرایشى ده‌كات تا ئێستا كاركردن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ بۆ ساڵى 2022 به‌رده‌وامه‌ و هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌.
به‌گوێره‌ى لێدوانێكى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌ شه‌شى مانگى رابردوو "ئاب" ده‌ست به‌ ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2022 كراوه‌. 

به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و په‌تاى كۆڕۆنا له‌ دوو ساڵى رابردوو عێراق كه‌وته‌ قه‌یرانێكى قووڵه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ ناچارى دوو جار پاره‌ى قه‌رز كرد، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ى كه‌ چه‌ند قه‌رزێكى پێشووى له‌ ئه‌ستۆیه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین