رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب: له‌ 2015 جووه‌كان نامه‌یان داوه‌ته‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ لێكه‌وته‌كانى كۆنگره‌ى "ئاشتى و گێڕانه‌وه‌" ده‌كات كه‌ تێیدا داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرا، ئاشكرایشى ده‌كات كه‌ له‌ ساڵى 2015 به‌رپرسێك بۆ رێكخستنى په‌یوه‌ندى نێوان به‌غدا و ته‌لئه‌بیب دانراوه‌ و هاتووه‌ته‌ عێراق و نامه‌ى به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى داوه‌ كه‌ ئه‌و كات سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ى ئه‌یلوول رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ كۆنگره‌ى "ئاشتى و گێڕانه‌وه‌" ده‌كات كه‌ رۆژى هه‌ینى رابردوو له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن 300 كه‌سایه‌تى عێراق رێكخرا بوو و تێیدا داوا كرا په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل یه‌كخرێته‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ پێیوایه‌ ئه‌وه‌ "دیارییه‌ك" بوو به‌ میلیشیاكانى ئێران درا، بۆئه‌وه‌ى له‌ دوو هه‌فته‌ى به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن بارودۆخه‌كه‌ ژه‌هراوى بكه‌ن، به‌ڵام له‌ به‌شێكى تردا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێشتر چه‌ندان جار جۆرێك له‌ په‌یوه‌ندى له‌نێوان عێراق و ئیسرائیل هه‌بووه‌ ، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ى نه‌بووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێ له‌ ساڵى 2015 ئودین شوكر كه‌ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى جووه‌كانى رۆژهه‌ڵات و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى جووه‌كانى ئه‌وروپایه‌، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه‌ و نیشته‌جێى به‌ریتانیایه‌، وه‌ك به‌رپرسى دۆسیه‌ى رێكخستنى په‌یوه‌ندى نێوان به‌غدا و ته‌لئه‌بیبی دیارى كراوه‌  و دواتر سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌ و په‌یامێكى به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كات داوه‌.

له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا چه‌ندان جار رۆژنامه‌ ئیسرائیلییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، به‌رپرسانى عێراق به‌ نهێنى سه‌ردانى ئیسرائیلیان كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین