سه‌در له‌سه‌ر كۆنگره‌ى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى گرتنەبەری رێكاریى توند له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانى كۆنگره‌ى "ئاشتى و گێڕانه‌وه‌" ده‌كات و ده‌ڵێ، "چاوه‌ڕوانى گرتنیان ده‌كه‌ین" میسال ئالووسیش له‌ نوێترین لێدوانى ده‌ڵێ، "ئه‌وانه‌ى به‌یاننامه‌یان له‌دژى كۆنگره‌كه‌ ده‌ركردووه‌ خۆیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29 ى ئه‌یلوول موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ توتێكدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توندى له‌سه‌ر كۆنگره‌ى "ئاشتى و گێڕانه‌وه‌" كردووه‌، كه‌ رۆژى هه‌ینى رابردوو 24ى ئه‌یلوول له‌ هه‌ولێر له‌ لایه‌ن 300 كه‌سایه‌تى عه‌ره‌بى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ڕى ره‌وتى سه‌در له‌ تويته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "هێشتا چاوه‌ڕوانى جێبه‌جێكردنى بڕیارى گرتنه‌كه‌ین كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ به‌شداربووانى كۆنگره‌ به‌دناوه‌كه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ ده‌رچووه‌. دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تى ده‌ستگیرنه‌كردنى ئه‌وان رێكاریى توندى نیشتيمانى دژ به‌ ئاساییكه‌ره‌وه‌كان و كه‌مته‌رخه‌مان ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌و كات په‌شیمانی داد نادات".

میسال ئالووسى سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى عێراق كه‌ یه‌كێك بووه‌، له‌وانه‌ى بڕیارى ده‌ستگیركردنى به‌هۆى كۆنگره‌كه‌وه‌ بۆ ده‌رچووه‌، له‌ نوێترین لێدوانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ، "هه‌ندێك له‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیانه‌ى له‌ دژى كۆنگره‌كه‌ به‌یاننامه‌یان ده‌ركردووه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌ و هه‌ندێكى تریش هیوا ده‌خوازن په‌یوه‌ندییان هه‌بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین