ئاڵا تاڵه‌بانی: یه‌كێتیی لایه‌نگرانی خۆی ده‌ترسێنێت
نوچه‌نێت: میدیاكان
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێکه‌وتی (1/تشیرنی یه‌که‌م/2021) ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و کاندیدی ژماره (50) له بازنه‌ی یه‌کی که‌رکووک له ڕێگه‌ی تۆمارێکی ڤیدیۆییه‌وه، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه، له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا، ڕه‌خنه له یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌رمه بۆ یه‌کێتیی که لایه‌نگرانی ده‌ترسێنێت تا ده‌نگ به چه‌ند کاندیدێک نه‌ده‌ن.
ئاڵا تاڵه‌بانی له ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا ده‌ڵێت:"هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌نده و قسه و فشارانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن، که ده‌نگی تۆی که‌رکووکی و یه‌کێتی دیار ده‌بێت، له کۆمسیۆن یان دوای هه‌ڵبژاردن، که ده‌نگت به کێ داوه، دوورن له ڕاستییه‌وه"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"ئه‌مه جێی داخ و ئازاره، چونکه یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی بیروڕا و فیکر و مافی مرۆڤ بونیاتنرابێت که‌چی ئه‌مڕۆ خه‌ڵک بترسێنن به‌وه‌ی که ده‌نگ به فڵانه کاندید نه‌ده‌یت، ده‌نگه‌که‌ت به دیار ده‌که‌وێت و ڕه‌نگه تووشی سزا ببیت، بۆیه دڵنیا بن که‌س نازانێت تۆی ده‌نگده‌ر ده‌نگت به‌کێ داوه".
ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی له کاتێکدایه، که پێشتر فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگه‌یاند، کێشه ناوخۆییه‌کانی حیزبه‌که‌ی کۆنتڕۆڵکراون و پێشبینیشی کرد، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، نزیک بێت له‌و خواستانه‌ی که یه‌کێتیی ده‌یه‌وێت به ده‌ستییان بهنێنن.
ئاڵا تاڵه‌بانی خوشكی موحه‌مه‌د ته‌حسین تاڵه‌بانییه، كه سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو، به‌ڵام به‌هۆی نزیكی له لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكیی یه‌كێتیی، له ڕۆژی (8/ته‌موز/2021) به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی ئه‌و حیزبه، ئه‌و و پۆڵاد شێخ جه‌نگی له پۆسته‌كانییان دوورخرانه‌وه، به‌مه‌یش سه‌ره‌تایه‌كی نوێ، بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حیزبه پێشهات، كه ڕه‌نگه چاره‌سه‌ركردنی ئاسان نه‌بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment