توركیا كۆتایى به‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى چیاى گاره‌ هێنا کوردستانی
خوڵوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگریى توركیا كۆتایهێنانى هێرشى سه‌ر چیاى گاره‌ى راگه‌یاند كه‌ له‌ دژى هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامى دابوون. دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ى خۆیان پێكاوه‌، كه‌چى ماڵپه‌ڕه‌كانى سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ زانیارى جیاواز بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركی لێدوانێكى خوڵوسى ئاكارى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا كۆتاییهێنانى ئه‌و هێرشه‌ى راگه‌یاندووه‌، كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ چیاى گاره‌ ئه‌نجام دراون.

خوڵوسى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى كه‌ به‌ چڕنووكى هه‌ڵۆ 2 ناسرا بوو، به‌ سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كردووه‌ و گوتوویه‌تى، 48 چه‌كدارى په‌كه‌كه‌ كوژراون و دووانیش به‌ دیل گیراون.

كه‌چى به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى وه‌زیرى به‌رگریى توركیا، میدیاكانى په‌كه‌كه‌ و وێنه‌ و ڤیدیۆ و زانیارى تریان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن به‌شێك له‌ سه‌ربازانى توركیا له‌ چیا گاره‌ وێڵ و ونبوون.

ئاژانسى فوراتى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌  ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  وده‌ڵێن  گه‌ریلاكان رێگه‌یان به‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كانى توركیا نه‌داوه‌، هێزى زیاتر ده‌به‌زێنن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین