كازمى: به هێزه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ر هه‌وڵێكی دەستوەردان ده‌بینه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێنجى تشرینى یه‌كه‌م مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كرد. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ى وتاره‌كه‌ى كازمى تایبه‌ت بووه به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
مسته‌فا كازمى ده‌ڵێ، "رێكارى ئه‌منى چڕمان گرتووه‌ته‌بەر بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى بكرێت و تا ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردن نەكرێت" كازمى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات پابه‌ندبن به ركابه‌ری دروست به‌گوێره‌ى یاساكان و ده‌شڵێ، "به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگارى هه‌ر هه‌وڵێكى كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ده‌نگى ده‌نگده‌ران ده‌بینه‌وه".
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ى كازمى دوایین كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت، ئیتر هه‌فته‌ى داهاتوو حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌بێته كاربه‌ڕێكه‌ر، پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوویش په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. مسته‌فا كازمى له دوایین رۆژانى ته‌مه‌نى حكومه‌ته‌كه‌ى داواى له وه‌زیره‌كانى ده‌كات به هه‌مان ئاراسته‌ى پێشوو كار بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتییان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment