ئەمریکا و چین گفتوگۆی ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

بڕیارە نێردەی کاروباری بازرگانیی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ساڵی 2020 ی نێوان هەردو وڵات.

کاسرین تای، نێردەی بازرگانیی ئەمریکی، دەڵێت، "چین هەندێک رێوشوێنی گرتوونەتە بەر کە هەندێک بواری پیشەسازیی ئەمریکی سوودیان لێ دەبینن، دەبێت رێزمان هەبێت بۆ ئەم رێوشوێنانە"، لەگەڵ ئەوەشدا وتوویەتی چین پابەندی هەموو بەڵینەکانی نەبووە.

بەرپرسە ئه‌مریکییەکە ئاشکرای دەکات کە ئیدارەی بایدن هەندێک ئاسانکاری دەکات لەبارەی بڕی گومرگ لەسەر کەلوپەلە چینییەکان کە ئیدارەی ترەمپ لە ساڵانی 2018 و 2020 سەپاندبوونی.

زۆرێک لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان رەخنەیان هەیە، لەو گومرگە زۆرەی بەسەر کاڵای هاوردەی چینیدا دەسەپێنرێت لە ئەمریکا و دەڵێن ئەوە رێوشوێنی گونجاو نییە لە بەرانبەر هەڵسوکەوتە نەخوازراوەکانی چیندا.

جۆ بایدن داوای لە نێردەی کاروباری بازرگانیی ئەمریکا کردووە، پێداچوونەوەیەکی تەواو بکات بە ستراتیجیەتی بازرگانیی ئەمریکا لە بەرانبەر چین.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین