سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: ئێمە خزمەتکاری میللەتى خۆمانین کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بانگەشەى پشتیوانیکردنى کاندیدانى پارتى لە سلێمانى ڕایدەگەیێنێت، نابێ خەڵکى کوردستان ڕەشبین بکرێن و دەشڵێت، "پارتى بە هیچ پلانێک نەکەوتووە و بە سەرکەوتنەکانیشى غرورو نابێ."

ئەمڕۆ چوارشەممە شەشى تشرینى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەمیانى بەشداریکردنى لە بانگەشەى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى، لە وتارێکدا ڕاگەیاند، "هیچ شۆڕشێک بەبێ پارتى سەرکەوتنى بەدەست نەهێناوە."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە سلێمانى پەیامێکى ئاراستەى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان کرد و گووتى، "ئەگەر لە بەغدا یەک بین و لە کوردستان دژى یەک نەبین دەتوانین سەرکەوتوو بین."

جێگرى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەهێزبوونى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە "قازانجى پارتى ناو دەبات" و دەشڵێت، "هێرشکردنە سەر پارتى ڕیگایەکى دروست نییە بۆ کۆکردنەوە دەنگ."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، گووتیشى،"چیتر دروست لەسەر بنەماى رق و کینە سەیرى پارتى دیموکراتى کوردستان بکرێ، چونکە بەداخەوە نەوەیەک لەسەر دژایەتیکردنى پارتى پەروەردە کراوە."

سەبارەت بە سلێمانى و پارتى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى باسى لەوەشکرد، کە " پارتى دیموکراتى کوردستان هیچ کات سلێمانى فەرامۆش نەکردوو، ئەو سەردەمەش بەسەر چوو بەهێرشکردنە سەر پارتى دەنگ کۆبکرێتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین