هۆكارى ده‌نگدانى كازمى بۆ حوسێن عه‌ره‌ب ئاشكرا ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حوسێن عه‌ره‌ب كانديد و په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌ خولى پێشوو، پشتڕاستى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌نگى پێداوه‌ و ده‌شڵێ، "هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ من گه‌نجم و سه‌ربه‌خۆم".

شه‌وى رابردوو 10ى تشرینى یه‌كه‌م ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌نگ به‌ حوسێن عه‌ره‌ب په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌ خولى پێشوو ده‌دات، زۆر لایه‌ن ڤیدیۆيه‌كه‌یان به‌ دروستكراو وه‌سف كرد، كه‌چى حوسێن عه‌ره‌ب پشتڕاستى زانیارییه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ بۆ رۆژنامه‌ى نه‌هارى لبنانى ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ پاڵپشتییه‌كه‌ بۆ كاندیدێكى گه‌نج، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سوپاسى كازمى ده‌كه‌ن".

حوسێن عه‌ره‌ب ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ ده‌نگدانى كازمى له‌ دژى لایه‌نێك یان سه‌درییه‌كان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر ره‌خنه‌ له‌ سه‌درییه‌كان ده‌گرێت، ده‌ڵێ، "من پێشتر له‌ سه‌درییه‌كان نزیك بووم، هه‌ندێك جار به‌ سه‌دری داده‌نرام". 

دوێنێ مسته‌فا كازمى له‌ بازنه‌ى 12ى به‌غدا له‌ناو خه‌ڵك ده‌نگى دا، حوسێن عه‌ره‌ب كاندیدێكى سه‌ربه‌خۆیه‌ و پێشتر له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى ئیراده‌ بووه‌ كه‌ حه‌نان فه‌تلاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین