پلاسخارت ستایشى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
نوچه‌نێت
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى و جینین پلاسخارت ده‌كات له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه:
نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، خاتوو جێنین پلاسخارت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌رۆك نیچیرڤان بارزانى ده‌توانێت و چاویان لێیه ئاماده‌یى و ڕۆڵێكى به‌رچاوترى له سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگیركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له یاساى بودجه‌ى عێراقدا بۆ ساڵى 2021، هه‌روه‌ها له ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا هه‌بێت.

نێچیرڤان بارزانى ده‌توانێ رۆڵى له‌سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا و ته‌بایى ناوخۆ هه‌بێت.
سه‌ر‌له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2021/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جینین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى وڵات، په‌تاى كۆڤید_19، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و كرداره‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى خسته به‌ر باس.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment