جه‌مال كۆچه‌ر: دانوستاندن نه‌وه‌ستاوه به‌ڵام ساردبوونه‌وه هه‌یه
سیهام میران ، تایبەت بە نوچەنێت
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دانوستاندنى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا وه‌ستاوه، جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به نوچه‌نێت راگه‌یاند، "دانوستاندن به‌رده‌وامه به‌ڵام ساردى به هه‌ر دوو لاوه دیاره و زیاتریش لایه‌نى عه‌ره‌بى ساردتره".
له لێدوانه‌كه‌ى جه‌مال كۆچه‌ر باسى له‌وه كرد شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندان جار سه‌ردانى به‌غدایان كردووه و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى و فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و داتاكانیان راده‌ست كردووه، به‌ڵام لایه‌نى عێراقى هه‌نگاو به‌ره‌و پێشن نانێن.
جه‌مال كۆچه‌ر:
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌نگ به بودجه نادرێت
جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، "هەندێ لایەنیش هەن حەز ناکەن کازمی لەگەڵ هەرێم رێك بکەوێت، نایانەوێت کازمی سەرکەتووبێت، ئه‌وانه ئەو بەرەیه‌ن كه رازی نەبوون کازمی ببێت بە سەرۆك وەزیران و بایکۆتیان كرد".
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌م په‌رله‌مانتاره كورده روونى كرده‌وه ته‌نیا به‌غدا نییه بیانو ده‌دۆزێته‌وه و چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش ناكات، به‌ڵكو ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش گرت له‌وه‌ى له ساڵانى رابردوو پابه‌ند نه‌بووه. گوتیشى " دەنگدان لەم چەند رۆژەدا ناکرێت و تەنیا قسەییە، چونکە تا ئێستا رێکەوتن نەکراوە، مه‌گه‌ر بێ كورد ده‌نگ بده‌ن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment