ناسر هه‌ركى: ناكرێت له‌ نه‌بوونى شاندى هاوبه‌شى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بێ ئومێد بین کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ناسر هه‌ركى په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌ داهاتوودا پارتى و یه‌كێتى هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ یه‌ك شاند سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن و ده‌شڵێ، "ناكرێت له‌ ئێستاوه‌ بێ ئومێد بین".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" ناسر هه‌ركى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌ بوونى شاندى هاوبه‌شى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرد و گوتى، "هێشتا ماوە ناکرێت ئێمە نائومێد بین لەوەى کە شاندی هاوبەشمان نەبووە. رەنگە نە پارتی و نە یەکێتی ئەو بەرنامەی لە دەست نەبووە کە چی بە لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بڵێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشووى پارتى روونى كرده‌وه‌، دانوستاندنى ئێستاى پارتى و یه‌كێتى بۆ رێككه‌وتن نییه‌ و ره‌نگه‌ به‌رنامه‌یشیان هێشتا به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوى خاڵه‌كان بكه‌ن به‌ڵكو زیاتر چاوه‌ڕوانى شیعه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ كێشه‌كانیان یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌، جیا له‌وه‌یش ئه‌و دوو حزبه‌ كوردییه‌ نایانه‌وێ بچنه‌ ناو كێشه‌كانى شیعه‌وه‌. له‌كۆتایى قسه‌كانیشى گوتى، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ یه‌ك شاند بچینه‌ به‌غدا". 

له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو دوو شاندى باڵاى پارتى و یه‌كێتى له‌ به‌غدا بوون و خه‌ریكى دانوستاندن بوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، بۆ مه‌سه‌له‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین