كورد و سوننه‌ مه‌رجێكیان بۆ ره‌وتى سه‌در هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ كورد تا ئێستا هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌، ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى قیوا تاكه‌ مه‌رجێكى كورد و سوننه‌ بۆ ره‌وتى سه‌در ئاشكرا ده‌كات.

محه‌مه‌د ئه‌لكاش ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى قیواى ده‌وڵه‌ت كه‌ لایه‌نێكى سه‌ره‌كی چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌كانه‌ن له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ ده‌ڵێ، "كورد و سوننه‌ مه‌رجێكیان بۆ ره‌وتى سه‌در هه‌یه‌".

ئه‌لكاش ورده‌كاریى زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "داوایان له‌ سه‌در كردووه‌ ته‌وافووق له‌گه‌ڵ دوو له‌ سێى لایه‌نه‌ شیعه‌كان پێكبهێنێ، له‌پێناو پێكهێنانى هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى پێكهێنانى حكومه‌تیش، به‌ پێچه‌وانه‌ى ناتوانرێت هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در بكرێت".

محه‌مه‌د ئه‌لكاش سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ داوه‌ و گوتویه‌تى، "به‌ پێى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌ نزیكه‌ى 100 كورسى هه‌یه‌، سه‌در ناتوانێ ته‌وافووق له‌گه‌ڵ سێیه‌كى شیعه‌یش بكات، بۆیه‌ پێویستى به‌و چوارچێوه‌یه‌ هه‌یه‌".

ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو له‌ باره‌ى دانوستاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هیچ یه‌كێك له‌ پارتى و یه‌كێتى هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانى ده‌رنه‌بڕیوه‌ و به‌ڵكو سڵ له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نێكى شیعه‌ بێ لایه‌نێكى تر بكه‌نه‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین