سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گەیشتە قەتەر کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە قەتەر و لە لایەن جاسم بن سه‌یف ئه‌لسو‌له‌یتى، وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى قه‌ته‌رى و عومه‌ر به‌رزنجى، باڵیۆزى عیراقه‌وه‌ له‌ ده‌وحه‌، پێشوازى لێكرا."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (16/تشرینى یەکەم)ـى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوەرى گەیشتنە دەوحە، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمدا هاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، سبەى یەکشەممە "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و قه‌ته‌ر له‌ بوارى سیاسى"، تاوتوێ دەکەن

سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان هەردوولا، سبەى لە کۆبوونەوەى نێوان هەردوو سەرۆک گفتوگۆ لەسەر برەودان بە پەیوەندییە ئابووریییەکان دەکەن بەتایبەتیش،  "لە كه‌رته‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ریدا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق."

جێگەى ئاماژەپێدانە، پێشتر سەرۆکایەتیى هەرێم ڕاگەیاندبوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى قەتەر دەکات و لەگەڵ میرى قەتەر و بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین