قەتەر کونسولخانەى گشتیى وڵاتەکەى لە هەولێر دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیر ڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ‌شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر پەرەدان بە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و قەتەر تاوتوێ دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (16/ تشرینى یەکەم)ـى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى،  سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دەوحەى پایتەختى قەتەر له‌گه‌ڵ ‌شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ و باسیان له‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عیراق كردەوە."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى قه‌ته‌ریان له‌ هه‌ولێر تاوتوێ كرد."

لە کۆبوونەوەى نێوان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، گفتوگۆ دەربارەى "دۆخى عیراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى" کرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین