سەرۆکى هەرێمى کوردستان و میرى قەتەر کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ شێخ خالید شێخ خەلیفە ئال سانى، سەرۆک وەزیرانى قەتەر، لەگەڵ ئەمیرى خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (16/تشرینی دووه‌م/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى کۆدەبێتەوە و پرسى "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و قه‌ته‌ر له‌ بوارى سیاسى"، یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکان.

ئەم سەردانە فەرمییەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەسەر داواى بانگێهشتى فەرمى شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قەتەر بووە، پێشبینى دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى چەند پرسێکى گرنگ بکرێت.

هەروەها بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى نێوان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و میرى قەتەر، باس لە کردنەوەى کونسولخانەى گشتیى قەتەر لە هەولێر و پەرەپێدانى پەیوەندییە ئابوورییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ قەتەر دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین