سەرۆکى هەرێمى کوردستان و میرى قەتەر کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (17/تشرینى یەکەمى/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى کۆبوونەوە، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، میرى قەتەر "خۆشحاڵیى خۆى نیشان دا كه هه‌ڵبژاردن له عیراق به ئارامى به ڕێوه‌چوو و جه‌ختى له خواستى قه‌ته‌ر بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هیواى خواست له هاتنى ئه‌مجاره‌یدا بۆ عیراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات."
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ئاماژەى بە ڕۆڵى کاریگەرى قەتەر کرد و "خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى."
لەبارەى ئاسانکارى بۆ وەبەرهێنانى قەتەر لە هەرێمى کوردستان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان گووتیشى، "دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى بكات، بۆ ئه‌مه‌ش یاساى وه‌به‌رهێنانى له هه‌رێمى كوردستان به هاریكار و هانده‌ر له قه‌ڵه‌م دا."
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا روونیشدەکاتەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى "دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى له عیراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه، پوخته‌یه‌كیشى ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق و ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانى خسته ڕوو، هه‌روه‌ها هیواى خواست حكوومه‌تێكى لێ بكه‌وێته‌وه كه ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاریى باشتر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق دابین بكات."



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment