سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى جه‌خت له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زى و دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ رایگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى جه‌خت له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زى له‌ چوارچێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پاڵپشتى دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ سه‌رۆكایه‌تى هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌چووه‌ و له‌ دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش به‌ راگه‌یه‌نراوێك جه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تى یه‌كێتى ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك.

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی

ئەمڕۆ 2021/2/14 ئەنجومەنی سەركردایەتی بەسەرۆكایەتی هاوسەرۆكان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستپێكرد.

سەرەتا هاوسەرۆكان هەڵسەنگاندنێكی وورد و بابەتیانەیان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابوری و هەمەلایەنەی كوردستان و عێراق پێشكەشكرد.

ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕ و جێگیری یەكێتی كردەوە لەبارەی پرسەكانی:

 

1. سیستەمی نا ناوەندێتی كارگێڕی و دارایی (لامەركەزی) لەچوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا.

2. پشتیوانیكردنی تیمی دانوستاندنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی لەپارلەمانی عێراق راسپارد كەهاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت.

3. چاككردنی دۆخی گوزەران و ژیانی خەڵكی كوردستان. لەم بارەیەوە رێككەوتن لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2021دا، بەپێویست زانرا.

4. تەئكیدكردنەوە لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی ئەركە دەستوری و نیشتمانیەكانی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێم لەپاراستنی سەروەری وڵات و رێگرتن لەپێشێلكارییەكانی سنورەكان، كە پێچەوانەی یاسا نێودەۆلەتییەكان و پرەنسیپی (دراوسێیەتیی باش)ن.

5. سەركۆنەی هەموو جۆرە گرتن و زیندانی كردنێكی لەسەر بیروڕای ئازاد و چالاكی سیاسی و مەدەنی كرد بەتایبەت لەدەڤەری بادینان، بۆیە داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوان دەكات لە رۆژنامەنوسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر.

بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی تایبەت بوو بەكاروبارەكانی حزب و راپۆرتی كۆمسیۆنەكان. لەم بارەیەشەوە راسپاردەی پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین