ئايا ئه‌ردۆغان ده‌توانێت خه‌ونێكى تر‌ى توركيا به جيابوونه‌وه له يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ديبهێنێت؟
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
ئایدن ئۆناڵ، نووسەری تورك لە وتارێكدا باس لە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات، لە بەشێكی وتارەكەی دەڵیت، “ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا پێش سه‌ردانى بۆ ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر پێويست بكا رێگامان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا جياده‌كه‌ينه‌وه." ئه‌م لێدوانانه‌ى سه‌رۆكى توركيا له‌ڕووى كات و ئيراده‌وه زۆر ڕوون و گرينگن، له‌وكاته‌وه‌ى ئه‌كپارتى ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته‌ده‌ست له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا پێينا‌وه‌ته قۆناغێكى نوێ.
له‌گەڵ هاتنەسەر دەسەڵاتی ئاكپارتی لە توركیا سه‌ره‌تا، كە هێشتا تەمەنی نه‌گه‌يشتبووه مانگێك له كۆپنهاگن ده‌ستى به دانوستاندن كرد بۆئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له ساڵى (1959)وه به‌گرينگترين هه‌نگاو هه‌ژمارده‌كرا بۆ ده‌سه‌ڵاتى توركیا، كه توانى له (2005) گفتوگۆكان ده‌ستپێ بكات بۆ داواكارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا.
ئه‌و چاكسازييانه‌ى ئه‌نجامدرا و ئيراده و خواستى بوون به‌ئه‌ندام له‌م یەكێتییە له به‌رژه‌وه‌ندى توركيا بوو، به‌و هۆيه‌شه‌وه له‌دواى ئه‌م هه‌نگاوه ئازادييه‌كانى مافى مرۆڤ فراوان بوو، هه‌روه‌ها پێوه‌ره‌كانى ديموكراسى گه‌يشته ئاستێكى به‌رزتر و توركيا گه‌شه‌يه‌كى به‌رچاوى ئابوورى به‌خۆيه‌وه بينى.
توركيا به‌خێرايى ده‌ستى به چاكسازييه‌كان كرد، زۆر پەرۆشەوە كاره‌كانى پێش ده‌خست كه بۆ پرۆسه‌ى ئه‌ندامێتى بۆيان گرينگ بوو، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه لايه‌نى ئه‌وروپا ده‌ستی كرد به‌دروستكردنى كێشه له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشوه‌چوونى كاره‌كانى پرۆسه‌كه و ئه‌ندامێتى به‌شى قوبرسى يۆنان له م يه‌كێتييه‌و بوونى ناحه‌زانى توركيا و ڤيتۆى يۆنان به‌رامبه‌ر به توركيا نه‌توانرا دانوستاندنه‌كان پێشكه‌وێت، يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به توركيا هه‌ڵوێستێكى نه‌رمى نه‌بوو خۆى به‌گه‌وره ده‌زانى هه‌رگيز پاڵپشتى خۆشى ڕانه‌ده‌گه‌ياند، جگه له‌مانه‌ش شتێكی دیكە كه يه‌كێتى ئه‌وروپا پێ ناره‌حه‌ت بوو، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى توركيا له شه‌ڕى دژى په‌كه‌كه‌و ئيراده‌ى توركيا بۆچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به‌ده‌ستى ده‌هێنا، لێره‌دا وازله‌مه بهێنين كه لايه‌نگرى توركيا نه‌بوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژى په‌كه‌كه به‌ڵكوو خۆيان كرد خاوه‌نى ڕێكخراوه دژە توركیاكان و پاڵپشتى داراييان كردن و هيچ هه‌نگاوێكيان نه‌نا به‌بيانوى ئه‌وه‌ى ماف و ئازادى مرۆڤيان كرده ده‌رفه‌تێك بۆ پاراستنى نەیارانی توركیا.
له‌دواى كورده‌تاكه‌ى (15)ى ته‌مووزى توركيا به‌يه‌كجارى هه‌ڵوێستى يه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌ك ئه‌وه وابوو په‌ته‌كان بپچرێنن، يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ده‌نگێكى به‌رز ئيدانه‌ى ئه‌م كوده‌تايه‌ى نه‌كرد و نيمايشێكيان پيشاندا وه‌ك ئه‌وه وابوو پشتگيرى كورده‌تاچييه‌كانيان ده‌كرد و مافى په‌نابه‌رييان ده‌دا لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن، هه‌روه‌ها مافێكى ته‌واويان دا به كورده‌تاچييه‌كان بۆئه‌وه‌ى زۆر به‌ئازادى له وڵاته‌كانيان چالاكييه‌كانيان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و به‌ئاشكرا له‌ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى پێشكه‌وتنه‌كاندا پشتگيرى تيرۆرستانيان راگه‌ياند و دوژمنايه‌تى خۆيان ده‌ڕبرى به‌رامبه‌ر به توركيايه‌كى نوێ.
به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵسوكه‌وته دوژمنايه‌تييه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا توركيا توانى هه‌يه به‌بێ ئه‌م يه‌كێتييه ئامانجه‌كانى خۆى پێش بخات، ده‌توانێت چاكسازييه‌كانى بكات و ئاراسته‌ى هێڵكارى خۆى دياريبكات، به‌تايبه‌تيش له كێشه‌كانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و ديدگاى خۆى، ئه‌ردۆغان له هيچ بابه‌تێك پێويستى به يه‌كێتى ئه‌وروپا نييه و ئه‌مه‌شى به هه‌مووجيهان و وڵاته‌كه‌ى و يه‌كێتى ئه‌وروپا نيشاندا.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو ڕاپۆرتى ساڵى (2022)ى توركيا له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى گشتى يه‌كێتى ئه‌وروپا وه‌رگيرا، به‌كۆى (434)ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، له‌م ڕاپۆرته‌دا سه‌رنج خرايه سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌مانه‌ش پرسى قوبرس و شه‌ڕى پەكەكە و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و چه‌ندين كێشه كه ده‌بێت حكوومه‌تى توركيا به‌جددى كارى له‌سه‌ربكات ئه‌و كات ده‌توانرێت پرۆسه‌ى دانوستاندنه‌كانى ئه‌ندامێتى يه‌كێتى ئه‌وروپا گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێ.
لێرە بدەواوە هه‌ڵوێست و سياسه‌تى يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رانبه‌ر به توركيا زۆر ڕوونه‌و ناگۆرێت كه ئه‌و ڕێكارانه‌ى به‌رانبه‌ر به ئێمه جێبه‌جێى ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بێلايه‌ن و بنياتنه‌ر نييه، هه‌ربۆيه‌ش لێرە بەدواوە توركيا پێويستى به يه‌كێتى ئه‌وروپا نييه.
ئه‌ردۆغان لێدوانەكەی كە رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر پێويست بكات رێگامان جياده‌كه‌يينه‌وه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئه‌م ره‌خنانه زۆر گرينگه و ئه‌وه‌ى له ده‌ربرينه‌كانى ئه‌ردۆغانى تێگه‌يشتبم ئه‌وه‌يه له‌دواى ئه‌م قۆناغه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تى ئێوه‌يه، لێرە بەدەواوە ئه‌مه كێشه‌ى ئێوه‌يه و ئه‌گه‌ر به‌باشى له‌گه‌ڵ توركيا بارودۆخه‌كه تێپه‌رێنن ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى ئێوه‌يه ئه‌گه‌ر به‌خراپيش تێپه‌رێنن و نه‌گونجێن ئه‌مه نابێته زيان بۆ توركيا، بەڵكوو ده‌بێته زيان بۆ ئێوه.
به‌م هه‌ڵوێستانه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا توركيا له‌ده‌ست ده‌دات، چونكه به‌هۆى هۆكارى قه‌يرانى دارايى و په‌تاى كۆرۆنا يه‌كێتى ئه‌وروپا توشى شڵه‌ژان هات و به‌هۆى چه‌ندين به‌رژه‌وه‌ندى يه‌كگرتووى خۆى له‌ده‌ست داوه.
كاتى وه‌چه‌رخانى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌وروپا له لۆزانه‌وه ده‌ستى پێكرد، هه‌رچه‌نده توركيا زۆر كات زيانى به‌رده‌كه‌وت، به‌م هه‌موو كێشه‌ى ناوخۆى و حكومه‌ته‌كه‌ى توانيويه‌تى به‌ورە پێشه‌وه بچێت و سه‌رۆكى توركيا هه‌مووكات هه‌وڵى داوه دۆخه‌كه يه‌كسان بكات هه‌ربۆيه‌ش له‌ئێستادا ده‌توانين ئه‌م په‌ته‌ى نێوانمان بپچڕێنين و توركيا بۆ ئاستێكى به‌رزتر هه‌نگاو بنێين.
ئه‌ردۆغان له لێدوانەكەی ده‌ڵێت، "ئێمه هه‌رچييه‌ك بكه‌ين ئه‌وان ئێمه قه‌بووڵ ناكه‌ن" ئه‌مه‌مان له ژيانێكى ڕاست فێربووين، به‌جيابوونه‌وه‌ى ڕێگاكان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌توانين بۆجارێكيتر خه‌ونه‌كانى توركيا دروستبكه‌ينه‌وه ئه‌مه‌ش پێويستى به متمانه‌ى خۆمان و گه‌له‌گه‌مان هه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌م متمانه‌يه به‌ده‌ست بێنين ده‌توانين به‌ره‌و ئاسمان به‌رزببينه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment