وەزیری دارایی سووریا دۆخی ئابووریی وڵاتەكەی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێ دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دارایی سووریا لە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا بارودۆخی دارایی و کەمکردنەوەی سزاکانی وڵاتەكەی تاوتوێ دەكات.

ڕۆژی چوارشەممە (29/کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێی کەمکردنەوەی سزاکانی سەر سووریای کرد. محەمەد ئەبازید، وەزیری دارایی حکومەتی کاتی سووریا لەگەڵ بیۆرن گێرمان، نوێنەری کاتی ئەڵمانیا بۆ سووریا و مایکل ئۆهنماخت، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە دیمەشق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی سووریا ڕایگەیاند، "هیوادارین ئەڵمانیا بۆچوونی جیاواز بێت لە ئێستادا وەک ئەوەی  پێش (8)ی کانوونی یەکەم لە سووریا هەیبوو".

نوێنەری کاتی ئەڵمانیا لە سووریا ڕایگەیاند، "یەکێتیی ئەوروپا هێشتا خەریکی تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی سزاکانە لە برۆکسل، لەوانەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت. لە کۆبوونەوەی دیمەشق باس لە بارودۆخی بودجەی سووریا و ڕێنماییەکانی کەرتی دارایی، لابردنی سزاکان کراوە".

نوێنەری کاتی ئەڵمانیا بۆ سووریا گوتیشی، "ئەمە یەکەم گفتوگۆ بوو لەسەر بارودۆخی گشتی، ئەوەی تا ئێستا گوێمان لێبوو دڵخۆشکەر بوو."

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ئامانجییانە یارمەتیدەر بن بۆ دەستپێکردنی بونیاتنانەوەی سووریا، مەبەستییانە سزاکانی سەر ئەم وڵاتە کەم بکەنەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین