نرخی وزە بانکێکی بەریتانیای ناچار دەکات بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای لێکەوتە دژوارەکانی کۆرۆنا بۆسەر ئابووری وڵاتان، بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە، بانكی ئینگلتەرا ناچار دەکات وەک یەکەمەین بانک لەسەر ئاستی جیهان، لە کۆتاییەکانی ساڵ بۆ ڕێگریکردن لە هەڵئاوسانی زیاتر بەهای سووی بانکی زیاد بکات

ئەندرۆ بێلی سەرۆکی بانکی ئینگلاند، ئاشکرا کرد ئەگەر نرخەکانی وزە بەردەوام بن لە هەڵكشان، ئەوا ناچار دەبین بە بەزرکردنەوەی سووی بانکی لە پێناو ڕێگریکردن لە زیادبوونی ئاستی هەڵئاوسان.

بێلی وتیشی" پێشبینی دەکەین ئاستی هەڵئاوسان بە رێژەی ٪4 بەرزبێتەوە، ئەمەیش بە واتای بەرزبوونەوەی دووهێندەی ئاستی هەڵئاوسان دێت لە بازارەکانی بەریتانیا".

سەرۆکی بانکی ئینگلاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژەی هەڵئاوسان گەراندەوە بۆ بەرزبوونەوە بێ شوومارەکانی نرخەکانی و وزە نیگەرانی خۆی دەربارەی  دەستەبەکردنی هەلی کارو  زیادبوونی ڕێژەی زۆری تێچووی دەستی کار لەبەشێک لە سێکتەرەکان دەربری ڕایگەیاند" سێكتەرەکانی تری بازار ئەو  ڕێژەیە قەبوڵ ناکەن".

شرۆڤەکارانی ئابووری ئەم لێدوانەی سەرۆکی بانکی ئینگلتەرایان بە زیادکردنی زیاتری ڕێژەی سووی بانکی لێکدایەوە لە داهاتوودا، بەمەیش بانکی ئینگلتەرا دەبێت یەکەمین بانک لەسەر ئاستی جیهان ، ڕێژەی سووی بانکی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021  بەرزبکاتەوە دوای لێکەوتە دژوارەکانی کۆرۆنا بۆ سەر ئابووری وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین