ئاژانسی وزەی جیهانی: گۆڕان لە نرخەکانی وزە پێوەندی بە گۆرانی پیشەسازی وزەوە نیە ئابووری جیهان

نوچەنێت

فاتح بيرول، سەرۆکی ئاژانسی وزەی جیهانی، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە پێوەندی نێوان نرخی وزە و گۆرانی پیشەسازی وزە دەکەن بۆ وزەی جێگرەوە، دووپاتیدەکاتەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە، گۆرانی کەشوهەوا و پەتای کۆرۆنایە

نرخەکانی نەوت بەردەوامن لە بەرزبوونەوە، بە تایبەت دوای بڕیاری کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس لە 4/10/2021، گەیشتنی نرخی نەوت بۆ 81 دۆلار بۆ هەربەرمیلێک.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە، دەنگۆ و سیناریۆی جودا لە بارەی هۆکارەکانی ئەو بەرزبوونەوەیە ئاشکرا کراون، یەکێک لە سینارۆیەکان، گۆرانی پیشەسازی وزەیە لە وزەی کاربۆنی بۆ وزەی جێگرەوە و دۆستی ژینگە. واتە دارێژەرانی سیاسەتی وزە و شارەزایانی ئەو بوارە پێیان وایە، بەرزبوونەوەنی نرخی نەوت و گەیشتنی بۆ 200 دۆلار دەبیتە هۆی وازهێنانی بەکاربەران لە وزەی کاربۆنی و بەکاربردنی وزەی جێگرەوە، بەڵام ئاژانسی وزەی جیهانی ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکاتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی ئاژانسی وزەی جیهانی، گۆران لە نرخەکانی وزە و نەوت، هیچ پێوەندیەکانیان بە گۆڕانی پیشەسازی وزەوە نیە.

فاتح بيرول، سەرۆکی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی وتی" هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە، گۆرانی کەشوهەوا و درەنگ چاکردنەوەو دووبارە دەستپێکردنەوەی کاری ئەو کێلگانە بووە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە"

لێدوانی ئاژانسی وزەی جیهانی لەبارەی بەرزبوونەوەکانی نرخی وزە لە کاتێکدان، نرخی نەوت و گاز لە بازارەکانی جیهاندا، بەرزترین ئاستیان تۆمارکردووە و بۆتە هۆی دروستبوونی قەیرانی نرخ لە ولاتە بەکاربەرەکان و هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی وزەی کارەبا، بە تایبەت لە ئەرووپا و چین.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین