سەرۆکى هەرێمى کوردستان: پێویستە هەموو پێکهاتە عێراقییەکان لە مافەکانیان دڵنیا بن کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ د. سەعد حەمید کەمیەش، سەرۆکى دیوانى وەقفى سوننى، "داکۆکى لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هەموو پێکهاتە عێراقییەکان لە مافەکانیان و لە ئێستا و داهاتوویان دڵنیا بن ."

لە دیدارەکەدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى دیوانى وەقفى سوننى باسیان لەوەش کرد، کە پێویستە هەمووان "هاوبەشى دەسەڵات و بەڕێوەبردنى وڵات بن، بۆ سەقامگیریى عێراقیش دەبێ کێشە سیاسییەکان چارەسەر بکرێن و هەمووان پێکەوە لەپێناو بەرژەوەندیى وڵات و پێشتخستنیدا کار بکەن."

جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەى دۆخى سیاسى عێراق و هەڵبژاردنەکانى داهاتوو، هەردوولا جەختیان لە تەبایى و پێکەوەژیان و لێبوردەیى کردەوە لە عێراق.

هەروەها سەرۆکى وەقفى سوننى عێراق سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان کرد، کە "پێشوازییان لە ئاوارەکانى ناوچە سونییەکانى عێراق کردووە و هەموو هاوکارییەکیان پێشکەش کردوون کاتێک لە دەست تیرۆرى داعش، هانایان بۆ هەرێمى کوردستان هێنا و بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین