ئایا پارتی وەک گەورەترین حزب لە عیراق دەمێنێتەوە؟ راپۆرت و شیکاری

بەهرە حەمەڕەش-نوچەنێت

ورده‌كاری ده‌نگی لایه‌نه‌كان و ڕێژه‌ی ده‌نگدان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا

هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10/10/2021 له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق له‌سه‌ر سیستمی فره‌ بازنه‌یی بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق، رەوتی سەدر زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی عیراق و پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.

جگە لە کاندیدە سەربەخۆکان کە ژمارەیان (33) کەسە لەم خولەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی عێراق (37) هاوپەیمانی و لایەنی سیاسی، خۆیان گه‌یانده‌ ئەنجومەنی نوێنەران و (کوتلەی سەدری بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر) بە بردنەوەی (73) کورسی پلەی یەکەم دێت، بەدویدا (هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی) (38) کورسی و (دەوڵەتی یاسای نوری مالکی) (36) کورسی دەبەنەوە.

لایەنە کوردستانییەکانیش (63) کورسی دەبەنەوە بە جۆرێک پارتی دیموکراتی کورستان (32) کورسی و  یەکێتی نیشتمانی کوردستان (17) کورسی و نەوەی نوێ (9) کورسی و یەکگرتووی ئیسلامی (4) کورسی و کۆمەڵی دادگەری (1) کورسی دەباتەوە.

ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان:

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 232 هەزار و 897) دەنگیانداوە، بەرێژەی

 (35.4% ).

پارتی دیموکراتی کوردستان، لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (47%) و (579 هەزار و 243) دەنگی بەدەستهێناوە 

بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (59.2%) و (262 هەزار و 800) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%14) و (54 هەزارو 891) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای دهۆك كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). پارتی دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (66.1%) و (261 هەزار و 543) دەنگی بەدەستهێناوە.

ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (17.5%) و (215 هەزار و 316) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛

لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). یەکێتی نیشتمانی لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%31.7) و (124 هەزارو 414) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%14.8) و (65 هەزار و 862) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای دهۆك كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (%6.3) و (25 هەزار و 40) دەنگی بەدەستهێناوە.

به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی سه‌ره‌وه‌، یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی كە پێگەی سەرەكی خۆیەتی، لە هەڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبەردا رێژەی (57%) دەنگەكانی كەمیكردووە، بەڵام بەم حاڵەشەوە پارێزگاری لە ژمارەی كورسییەكانی كردووە. 

ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان:

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم لە (6) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووە، بە جۆرێک لە هەر پارێزگایەک (2) کاندیدی هەبوو، بەگشتی بەڕێژەی (9%) و (108 هەزار و 10) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛

بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (1%) و (3 هەزار و 990) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (6%) و (22 هەزارو 876) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (20%) و (81 هەزار و 144) دەنگی بەدەستهێناوە.

ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ:

نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (17%) و (204 هەزار و 855) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛

بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (18%) و (79 هەزار و 245) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (27%) و (106 هەزارو 318) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). نەوەی نوێ لەم پارێزگایە بەڕێژەی (5%) و (19 هەزار و 292) دەنگی بەدەستهێناوە.

ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان:

کۆمەڵی دادگەری لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (5) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووە، لە سلێمانی (3) کاندیدو لە هەولێر (2) کاندید، لە دهۆک هیچ کاندیدێکی نەبووە،  بەڕێژەی (5%) و (64 هەزار و 156) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛

بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). کۆمەڵی دادگەریلەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (19 هەزار و 517) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (11%) و (44 هەزارو 639) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە هیچ کاندیدێکی نەبووە بۆیە هیچ دەنگی بەدەستنەهێناوە.

ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی حزبی سۆسیالستی دیموكراتی كوردستان:

حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (0.53%) و (6 هەزار و 595) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛

لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). پارتی سۆسیالست دیموکراتی لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.64%) و (2 هەزارو 517) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.49%) و (2 هەزار و 167) دەنگی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (0.48%) و (1 هەزار و 911) دەنگی بەدەستهێناوە. لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاكانی عێراق (8 هەزارو 722) دەنگی بەدەستهێناوە.

ڕێژه‌ی به‌شداری پارێزگاكان.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لەدەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق، لە کۆی 94٪ی ئەو بنکانەی وەرگیراونەتەوە 41٪ بووە ، بەرزترین رێژەی بەشداریکردنیش لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە کە 54٪ بووە. 

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 11-10-2021، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداریی دەنگدانیان کردووە لە رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری 2021 لە هەر 83 بازنەکەی پارێزگاکانی عێراق، گەیشتووەتە 9 ملیۆن و 77 هەزار و 779 کەس. 

سەبارەت بە سکاڵاکانیش، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،  16 سکاڵایان لە دەنگدانی تایبەت بەدەست گەیشتووە و لەدەنگدانی گشتیش 58 سکاڵا هەیە.

شایانی ئاماژە پێکردنە لە هەڵبژاردنی ئەمارەدا بزووتنەوەی گۆڕان نەیتوانی هیچ بەربژێر سەربخات و کۆمەڵی دادگەریش تەنیا یەک کورسی بە دەستهێناوە.بۆیە جڤاتی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی لە ژێر گوشاری ئەنجامەکاندا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەیان دا، کۆمەڵی دادگەریش بڕیاری بە خۆداچوونەوە و لێکۆڵێنەوە لە شکستەکەیان دا. پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندێکی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێکهێناو سەردانی لایەنەکان دەکات، دکتۆر یاسین ساڵح، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە گفتوگۆیەکدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند، ئەوەی پارتی دەیکات دەستپێشخەرییەکی باشە بۆ ئەوەی بە یەکدەنگ بچێتە بەغدا.

ئەگەرچی هەندێ کەسایەتی و لایەن سکاڵا و تانەیان لە سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەیە، بەڵام راوێژکاری مستەفا کازمی بۆ سکای نیوزی عەرەبی دەڵێت" هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی هەڵبژاردندا روونادات" دکتۆر یاسی ساڵحیش دەڵێت" باشترین هەڵبژاردنە لە عێراق، لەبەرئەوەی کەمترین تەزویری تێداکرا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین