175 تووره‌گه‌ پاره‌ له‌ مووسڵ دۆزرایه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رى لقى مووسڵى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى كرد، له‌ژێر باڵه‌خانه‌ى بانكه‌كه‌یان 175 تووره‌گه‌ دینارى عێراقییان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ كاتى پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر زه‌وى و به‌شێكى زۆر له‌ پاره‌كه‌ بێكه‌ڵك بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى لێدوانێكى حوسێن زه‌یدى به‌ڕێوه‌به‌رى لقى مووسڵى بانكى ناوه‌ندى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دۆزینه‌وه‌ى 175 تووره‌گه‌ پاره‌ له‌ژێر باڵه‌خانه‌ى بانكه‌كه‌ ئاشكرا کردووە.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ روونى ده‌كاته‌وه‌ له‌ كاتى بۆردومانكردنى بانكه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنى رزگاركردنى مووسڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى تیرۆریستانى داعش، گه‌نجینه‌ى بانكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ژێر زه‌وى و به‌هۆى نقومبوونى له‌ ئاو زیان به‌ پاره‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بڕى پاره‌كه‌ حوسێن زه‌یدى هیچ بڕێكى دیارى نه‌كردووه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت گوتوویه‌تى پاره‌كه‌ دیناره‌ و یه‌كه‌ى پاره‌كان بچووكه‌ و تا ئێستا 175 تووره‌گه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ زۆربه‌ى پاره‌كه‌ له‌ناوچووه‌ و بێكه‌ڵك بووه‌.

هاوینى 2014 شارى مووسڵ له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆیستى داعش داگیركرا و زۆربه‌ى پاره‌ و سامانى بانكه‌كانى مووسڵ كه‌وته‌ ده‌ست تیرۆریستان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین